عه‌تا كه‌ریم
په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی حوكمڕانی و سیاسی له هه‌رێم، په‌یامێكی تا ڕاده‌یه‌ك دووباره‌یه و پێشتریش هه‌مان پێشنیازی بۆ كێشه‌ی پۆستی هه‌رێم خستووەته ڕوو، كه״به‌ڕێزێك دیاری بكه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ئه‌ویش پشتیوانیی ده‌كات״! به‌ڵام هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كانیش تا ئێستا له بازنه‌ی پشتیوانیكردنی پهیامهكهدایه.
ئه‌م په‌یامه و هه‌زارانی دیكه‌ش ئه‌گه‌ر نییه‌تی جددیی بۆ هه‌نگاوی پراكتیكی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و لێكترازانه مه‌ترسیداره‌كان له هه‌رێم له خۆ نه‌گرێت، ئه‌وا هیچ سوودێكی به‌كه‌ڵكی بۆ دۆخه‌كه نابێت.
ئه‌م په‌یامه‌ی بارزانی، جارێكی دیكه تۆپه‌كه ده‌خاته‌وه نێو گۆڕه‌پانی لایه‌نه سیاسییه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌ركیش بۆ چاره‌سه‌ر ״ئه‌گه‌ر جددی بێت״ ده‌خاته ئه‌ستۆی لایه‌نه‌كان، كه به پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ر و هاوكۆكیی سیاسی بۆ پێشنیازی بارزانی ئاماده بكه‌ن بۆ كێشه‌كانی ״پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی نوێ״ و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه كۆ ببنه‌وه.
خاڵی چه‌قین و خاوكردنه‌وه‌ی نییه‌تی ڕاسته‌قینه بۆ چاره‌سه‌ر، له پێشمه‌رجی نێو پهیامهكهدایه، كه ده‌ڵێت: ״ناكرێ ئەوانەی بوونەتە سەرچاوەی قەیران دووبارە سەرۆكایەتیی پەرلەمان بگرنە دەست״، ئه‌مه ڕه‌نگه وه‌ده‌رنانی لایه‌نێكی سه‌ره‌كیی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دۆخه بێت كه گۆڕانه، كه ده‌كاته وهدهرنانیش له پڕۆسه‌ی سیاسی و دیالۆگی لایه‌نه‌كان بۆ كێشه‌ی سیاسی و حوكمڕانی!
دانانی پێشمه‌رج بۆ هه‌ر لایه‌نێكی سیاسیی هه‌رێم، چ پارتی بۆ گۆڕان، یان گۆڕان بۆ پارتی، یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ی نێو پڕۆسه‌ی سیاسی، له‌مپه‌ر ده‌بێت، بۆ ڕزگاركردنی هه‌رێم و ژینگه‌ی سیاسی و حوكمڕانیی ناسهقامیر له هه‌رێم، بۆیه په‌یامه‌كانی پێشتریش كه به پێشمه‌رجه‌وه بوون، نه‌بوونه مایه‌ی به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی ڕاسته‌قینه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ر.
زیاتر له سیانزه مانگه له (12-10-2015)ـه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان، په‌ك خراوه و به‌شێكی وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم كه پشكی گۆڕان بوون، به وه‌كاله‌ت پڕ كراونه‌ته‌وه، ئه‌و دۆخه‌ش که به‌سه‌ر حكوومه‌ت و په‌رله‌ماندا هات، كاردانه‌وه‌ی پارتی بوو به‌رامبه‌ر به گۆڕان و جووڵه سیاسی و یاساییه‌كانی لایه‌نه‌كانی دیكه له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و هه‌مواری پڕۆژه‌ی ده‌ستوور، كاردانه‌وه‌كه‌ش له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سعود بارزانی بوو، هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه دژواری و ئاڵۆزییەكانی سیاسی و حوكمڕانی خراوه‌ته ئه‌ستۆیان.
پێشوازیكردنی لایه‌نه‌كان له په‌یامه‌كه ئه‌وكات گرنگه كه جووڵێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی هه‌نگاوه‌كان بن، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێم ڕزگار بكرێت و هه‌میش پارێزراو بێت له مه‌ترسییه‌كان، به‌تایبه‌تی مه‌ترسیی تووڕه‌یی و بێزاریی خه‌ڵك له ئاست خراپیی گوزه‌ران و باری داراییان كه ده‌رهاویشته‌ی خراپی نێوانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم و كاریگه‌رییه‌تی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی حوكمڕانیی شایسته.
به‌ر له هه‌ر هه‌نگاوێك لایه‌نه‌كان پێویستیان به یه‌ك هه‌ڵوێست و گوتار و پڕۆژه‌ی نیشتیمانیی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ ده‌ربازكردنی پڕۆسه‌ی سیاسی و ئه‌زموونی هه‌رێم و خستنه‌جێی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكوومه‌ته بۆ ئاڕاسته یاسایی و ڕاسته‌قینه‌كه‌ی و پێكهاتن و مكوڕبوون له‌سه‌ر واده‌یه‌كی خێرا بۆ هه‌ڵبژاردن و دانانی ده‌ستوور و ساغكردنه‌وه‌ی سیستمی هه‌رێم، ئه‌وه‌ش به‌ر له هه‌ر شتێك پێویستی به متمانەی لایه‌نه‌كان و نییهتپاكییه بۆ چاره‌سه‌ر، نه‌ك ته‌ڵه و تۆڵه و وه‌لانانی یه‌كتر و جه‌ده‌لی بێئه‌نجام، به‌و پێیه‌ی كاتكوشتن و به‌ریه‌ككه‌وتنی سیاسی و دووباره‌ی سیناریۆی چه‌قبه‌ستن بێت.
لایه‌نه‌كان، ئه‌گه‌ر خه‌می ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و مه‌ترسییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان و زیانه‌كانی ئه‌م دۆخه وه‌ك خۆی بخوێننه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بخه‌نه سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی و حزبییه‌وه، ڕێز له سه‌روه‌ریی یاسا و كارپێكردنیان بگیرێت، ئه‌وا ده‌رفه‌تێك له به‌رده‌مدایه و تاقیكردنه‌وه‌ی له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی باشتر و خوازراوتره.