ئازادى ده‌دات به پارێزگاكان داهاتی خۆیان سه‌رف بكه‌ن
ئاژانس – سه‌رچین ساڵح
ورووژاندنی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێم، یان لهیهكدابڕانی پارێزگاكانی هه‌رێم به دوای خۆیدا ده‌هێنێت و هۆشدارییش له‌و باره‌یه‌وه ده‌درێت.
26ـی مانگی ڕابردوو، له لایه‌ن نوێنه‌رانی كورده‌وه له په‌رله‌مانی عێراق دوو پێشنیار خرایه ڕوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه پێك هاتبوو له‌وه‌ی هه‌ر پارێزگایه‌ك پابه‌ندیی خۆی ده‌رببڕێت به ڕادهستكرنی داهاته فیدراڵییه‌كانی سنووری ئیداره‌ی پارێزگاكه، حكوومه‌تی فیدراڵ سه‌رجه‌م مافه داراییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه مسۆگه‌ر بكات، یه‌كێكی تر له پێشنیاره‌كان ئه‌وه بوو، حكوومه‌تی فیدراڵ سه‌رجه‌م مافه داراییه‌كانی هه‌رێم دابین بكات و هه‌ر گرفتێكی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێم و پابه‌ندنه‌بوونی به ڕێككه‌وتنامه‌ی نه‌وت و ڕاده‌ستكردنی داهاته ئیتیحادییه‌كان له مه‌حكه‌مه‌ی ئیتیحادی سكاڵا تۆمار بكات له دژی حكوومه‌تی هه‌رێم و سزای هاووڵاتیانی و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌دات.
به بڕوای ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌و پێشنیارانه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێن مه‌ترسیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێم درووست ده‌بێت.
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید به״ئاژانس״ی وت: ״به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پێشنیاره ناردنی بودجه له هه‌ولێره‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌غدا، ئه‌مه هه‌رێم ههڵدەوهشێنێتهوه و پارێزگاكانی هه‌ریه‌ك بۆ خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات.״
باسی له‌وه‌ش كرد، به پێی ئه‌و یاسایه‌ی ئێستا هه‌یه، ناردنی بودجه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن پارێزگاكانه‌وه بۆ به‌غدا پێچه‌وانه‌ی یاسایه و ده‌بێت ناردنی بودجه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و به ناوی داهاتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیارانه جێگیر بكرێن یاسا نابێت به كێشه و له په‌رله‌مانی عێراق ده‌توانرێت بگۆڕدرێت.
لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق له جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامێتیی لیژنه‌كانی دارایی و نه‌وت و گاز پێك هاتووه، جگه له به‌دواداچوون بۆ پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، لایه‌نی كه‌مترخه‌م ده‌ستنیشان ده‌كات له جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ند و حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ ڕاده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم به به‌غدا له به‌رامبه‌ر ڕه‌وانه‌كردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه.
وه‌ك مه‌هدی مه‌حموود، سه‌رۆكی لیستی خزمه‌ت له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، مامه‌ڵه‌كردنی پاریزگاكان ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌توانرێت وه‌ك جێبه‌جێكردنی سیستمی لامه‌ركه‌زییه‌ت لێك بدرێته‌وه.
ئه‌و به״ئاژانس״ی وت: ״ئه‌وه ڕاسته كه په‌رته‌وازه‌یی له نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمدا درووست ده‌كات، به‌ڵام له‌م بارودۆخه‌دا ده‌بێت به دوای چاره‌سه‌ری ژیانی خه‌ڵكدا بگه‌ڕێین.״
ئه‌و لیژنه‌یه ماوه‌ی مانگێكی له‌به‌ر ده‌ستایه و ده‌بێت ڕاپۆرتی خۆی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی عێراق بكاته‌وه، به‌ڵام نووری عوسمان، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به״ئاژانس״ی وت: ״تا ئێستا هیچ لیژنه‌یه‌ك نه‌هاتووه‌ته لامان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه و ئاگاداری لیژنه‌كه و كاره‌كانی نین.״