له په‌رله‌مان ده‌ستی پێ کرد و تا حکومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت
ئاژانس – هێمن مامەند
نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی ڕێککەوتنیان لەسەر سەرجەم ئەو پۆستانە کردووە کە لە کابینەی نۆیەمدا بەریان دەکەوێت و بەشێوەی نیوەبەنیوە لەنێوان خۆیاندا دابەشی دەکەن.
دابەشکارییەکە بە جۆرێکە، ئەگەر وەزیر و جێگر، یان سەرۆک و جێگری هەر دامەزراوەیەک وەربگرن و وەزیر یان سەرۆک و جێگرەکانیان هەردووکیان پارتی بن ئەوا هەر یەکەیان لە باڵێکیان دەبێت، ئەگەر هات و پۆستەکان یەک کاندیدی پارتی هەبوو سەرجەم پۆستەکان بەراورد دەکرێن و بەسەر خۆیاندا دابەشی دەکەن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری ناو پارتی تایبه‌ت به ״ئاژانس״ی ڕاگه‌یاند: ״دوای ڕێككه‌وتنی ئەو دوو کەسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مه‌سرور بارزانی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ربگرێت و نێچیرڤانیش پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، هاوكات له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانیش له كابینه‌ی نۆیه‌م ڕێككه‌وتوون.״
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: ״دوای ئه‌وه‌ی بڕیار درا كه هێمن هه‌ورامی سه‌ر به باڵی مه‌سرور پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت، ئومێد خۆشناو كه سه‌ر به باڵی نێچیرڤانه كاندید كرا بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مان وه‌ربگرێت.״
ئومێد خۆشناو، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ״ئاژانس״ی وت: ״دوای ئەوەی هێمن هەورامی بووە جێگری سەرۆکی پەرلەمان من دەبمە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی.״
بە پێی زانیارییەکانی ״ئاژانس״، ڕێککەوتننامەیەکی نهێنی له‌نێوان مه‌سرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانیدا هەیە سەبارەت بە دابەشکاریی تەواوی ئەو پۆستانەی بەر پارتی دەکەوێت بە شێوەیەکی یەکسان لەنێوان خۆیاندا.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: ״ڕاستە ڕێککەوتنێک لەنێوانیاندا کراوە سەبارەت بە دابەشکاریی پۆستەکان لەنێوانیاندا.״