ئاژانس
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاندووه كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌نیازه پێداچونه‌وه به سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌دا بكات.
مەدینە شەرنەخی ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگه‌یاندووه كه بڕیاره به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی دێته به‌رده‌ست حكومه‌ت پێداچونه‌وه به سیستمی مووچه‌دا بكرێت و پاشه‌كه‌وتی ئەو فەرمانبەرانە نەهێڵێت كە موچەكانیان لە خوار 500 هەزار دینارەوەیە.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی وتوشیه‌تی”گۆڕانكاری له سیستمی مووچه‌دا به‌پێی ئه‌و داهاته ده‌بێت كه دێته به‌رده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم، له قۆناغی داهاتووتریشدا پێداچونه‌وه به كۆیی سیستمی مووچه‌دا ده‌كرێت”