״بە سەربەخۆیی دەمێنینەوە״
ئاژانس – سه‌لام هانه‌دنی
دوای ئەوەی لە لایەن کۆمیسیۆنی عێراقەوە قەدەغە کرا چیتر هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بەو ناوەوە چالاکی بکەن، دوو پەرلەمانتارەکەی ئەو حزبە دەڵێن بە سەربەخۆیی دەمێننەوە و ناوی فراکسیۆنەکەیان دەگۆڕان و هیچ پەیوەندییەکیشیان بە هاوپەیمانیی نیشتیمانییەوە نییە.
سێشەممەی ڕابردوو کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دا چیتر هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بۆی نییە بەو ناوەوە چالاکی بکات و بۆ دووبارە مۆڵەتوەرگرتنەوەش پێویستی بە کۆکردنەوەی دوو هەزار واژۆ هەیە کە ناو و ناسنامەی بێ دووبارە بن.
ڕزگار حه‌مه، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ههوهشاوهتهوه، بۆیه له‌ژێر ئه‌و ناوه‌دا هیچ چالاكییه‌كی سیاسی ناتوانرێت ئه‌نجام بدرێت، چونكه ئه‌و هێزه سیاسییه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.״
ئه‌و ڕاشیگه‌یاند، ئه‌و قه‌واره سیاسییه پێشتر له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق تۆمار كراوه، به‌ڵام ئێستا كۆمسیۆن بڕیاری داوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌واره‌یه و فراكسیۆنه‌كه‌ش له په‌رله‌مان نابێت به‌و ناوه‌وه بێت.
هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بۆ ئه‌وه‌ی له كۆمسیۆنی عێراق تۆمار بكرێت له ڕووی یاساییه‌وه ده‌بێت زیاتر له 30 ملیۆن دینار بده‌ن و ناوی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و قه‌واره‌یه و نزیكه‌ی 2 هه‌زار ناو و واژۆ ته‌سلیم بكه‌ن تاكو ئه‌و ئه‌و قه‌واره‌یه تۆمار بكرێت.
كاروان حەمەساڵح، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی هاوپه‌یمانی نشتیمانی بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیۆن تایبه‌ته به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له كۆمسیۆنی عێراق بۆیه بڕیاره‌كه كاره‌كانی فراكسیۆنه‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له په‌رله‌مانی عێراقن.״
وتیشی: ״هاوپه‌یمانی نشتیمانی له هه‌رێم مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌رگرتووه، بۆیه قه‌واره‌كه‌ی ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كی یاسایی‌ی نییه، ته‌نها ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ماون كه به ده‌نگی هاودیده‌كان ڕۆیشتوونه‌ته په‌رله‌مان و ئێستا بڕیاری بوێرانه لای ئه‌وانه كه چ بریارێك ده‌ده‌ن.״
فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ره‌ی له دوو ئه‌ندام په‌رله‌مان پێك دێت و لە پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە مانگی پێنج ڕاگەیەندرا.
ڕێبوار كه‌ریم، سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق، بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״دوای ئه‌وه‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه هه‌ڵوه‌شایه‌وه ئێمه‌ش وه‌ك فراكسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌مێنینه‌وه.״
به ده‌نگی 11 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له کۆی 14ئه‌ندام، ئه‌و هاوپه‌یمانییه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، دواتریش ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه به ناوێكی تره‌وه هێزێكی سیاسی‌یان ڕاگه‌یاند به‌ناوی ״هاوپه‌یمانیی نشتیمانی״.
ناوبراو وتیشی: ״ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان به هاوپه‌یمانی نیشتیمانییه‌وه نییه و وه‌ك فراكسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌مێنینه‌وه له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراق و ناوێکی نوێ بۆ فراکسیۆنەکەمان تۆمار دەکەین.״