ئاژانس
ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كوردستان له سوریا ״ئه‌نه‌که‌سه״ و پارتی یه‌کێتیی دویموکرات ״په‌یه‌ده״ به نهێنی له شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر کێشه‌کانی نێوانیان کۆبوونه‌ته‌وه.
״ئاژانس״ زانیویه‌تی كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان شاندێكی په‌یه‌ده و ئه‌نه‌كه‌سه به ئاماده‌بوونی مه‌سعود بارزانی كراوه و تیایدا له باره‌ی كێشه‌كانی ئه‌و دوو لایه‌نه له ڕۆژئاوای كوردستان گفتوگۆ کراوە.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له ڕێككه‌وتنه‌كانی ساڵانی پێشووی هه‌ولێر و دهۆك كراوه كه جارێكی تر بهێنرێته‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و له‌سه‌ری ڕێك بكه‌ون، بارزانیش ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه نێوه‌ندگیریان بكات و داواشی لێ كردوون درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان بده‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه دوور له چاوی میدیاكان له هه‌ولێر به‌ڕێوه چووەو تیایدا هه‌ردوولا باسی هه‌مان ئه‌و داواكاری و ناكۆكییانه‌یان كردووه كه له ڕابردوودا له‌نێوانیاندا بووه، بۆیه نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ڕێككه‌وتنێك.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌نه‌كه‌سه داوای كردووه ڕێگه به پێشمه‌رگەی ڕۆژ بدرێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و له‌و شوێنانه جێگیر بكرێن كه توركیا ده‌یه‌وێت هێرشی بۆ بكات تاكو پێشمه‌رگه ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه و ڕێگه بگرن له هێرشی توركیا، به‌ڵام په‌یه‌ده باسی له‌وه كردووه پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌بێت له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ئه‌ركه‌كانی ڕاپه‌ڕێنێت.
ئیبراهیم برۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سوریا ״ئه‌نه‌كه‌سه״ به ״ئاژانس״ی ڕاگه‌یاند: ״كاك مهسعودمان بینی داوامان لێ كرد ئه‌و ڕۆڵی خۆی هه‌بێت له چاره‌كردنی قه‌یرانی سووریا.״
برۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وان به‌لایانه‌وه گرنگه كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و ڕێكکه‌وتنی دووه‌می هه‌ولێر جێبه‌جێ بكرێت و پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، به‌ڵام به‌وته‌ی خۆی تا ئێستا په‌یه‌ده به‌وه ڕازی نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ״ئاژانس״، په‌یه‌ده چه‌ند مه‌رجێكی هه‌بووه و داوای كردووه ئه‌نه‌كه‌سه په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ توركیا ببچڕێنێت و هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ له‌ناو هێزه‌كانی هه‌سه‌ده هاوشێوه‌ی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه تێكه‌ڵ بكات، هه‌روه‌ها داوای كردووه ئه‌نه‌كه‌سه ده‌ست له دژایه‌تیكردنی ئیداره‌ی خۆسه‌ری هه‌ڵگرێت و به‌شداری بكات.
په‌روین مسته‌فا، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی یه‌كێتیی دیموكرات ״په‌یه‌ده״، بۆ ״ئاژانس״، وتی: ״ئێمه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ڕه‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌كه‌سه، به‌ڵام ئه‌وان كه دێن به‌و داواكاری و مه‌رجانه‌ی پێشوو دێن بۆ كۆبوونه‌وه ئێمه‌ش پێمان وتوون پێویست ناكات کۆبینەوە.״
وتیشی: ״ڕێز له بارزانی ده‌گرین و لاریمان نییه له نێوه‌ندگیری.״