به‌رپرسێكی حكوومه‌ت: ئه‌وه‌ى كراوه بایی ئه‌وه نییه كه پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ى پێ چاك بكرێت
ئاژانس – سه‌رچین ساڵح
تا ئێستا ئه‌نجامى چاكسازییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان به جۆرێكه به‌رهه‌مه‌كه‌ى بایى ئه‌وه‌نده نییه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر زیادبوونى داهات هه‌بێت، به‌شێك له چاكسازییهكهش خراونه‌ته سه‌ر شانى هاووڵاتییان و كۆمپانیاكانى نه‌وت و كۆمپانیا گه‌وره‌كان نه‌كه‌وتوونه‌ته ناو تۆڕى چاكسازییه‌كه‌وه.
له دواى په‌یڕه‌وكردنى سیستمى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به بیانووى نه‌بوونى بودجه‌ى پێویست بۆ مووچه‌ى مانگانه، حكوومه‌تى هه‌رێم له سه‌ره‌تای ساڵى 2016وه زیاتر له (40) بڕیاری له باره‌ی چاكسازی و شێوازه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ده‌ركرد.
گرنگترینیان به كه‌رتى تایبه‌ت كردنى كارى چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك بوو له‌گه‌ڵ تۆماركردنى مووچه‌خۆران له سیستمى بایۆمه‌تریدا بۆ نه‌هێشتنى مووچه‌خۆرى بندیوار و دوومووچهیى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زاره‌ته‌كان پڕۆژه‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییان ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستان، ئاماژه‌ى به‌وه كرد ئه‌وه‌ى حكوومه‌ت كردوویه‌تى باج و ڕسووماتى زیاد كردووه و تا ئێستاش چینى خواروو و ناوه‌ندى كۆمه‌ڵگه‌ى گرتووەته‌وه و نه‌چووه‌ته سه‌ره‌وه بۆ كۆمپانیا گه‌وره‌كان و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان.
عیزه‌ت سابر، به ״ئاژانس״ى ڕاگه‌یاند حكوومه‌ت جددى نییه له‌و چاكسازییه‌ى كه بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات و تا ئێستا ئه‌نجامه‌كه‌یان نه‌بینیوه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت بیویستایه ده‌یتوانى چاكسازیى ڕاسته‌قینه بكات و ده‌رئه‌نجامى باشیشى ببێت.
به‌شێك له چاكسازییه‌كه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم نه‌هێشتنى دوومووچه‌ی بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی گه‌وره بۆ بڕینی كاره‌بای زیاده‌ڕۆ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیار بوو لیژنه‌یه‌كی باڵا به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێك بهێنرێت.
خاڵێكى تر چاكسازییه‌كه وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رز بوو له كۆمپانیا و بازرگانه‌كان كه بڕه‌كه‌ى 721 ملیار دینار بوو، بڕیار بوو له ماوه‌ى مانگه‌كانى سه‌ره‌تاى ساڵى 2016وه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حكوومه‌ت.
شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه له په‌رله‌مانى كوردستان، جه‌خت ده‌كاته‌وه ״ئیرادهیەكى به‌هێز نییه بۆ چاكسازى״ وتیشى: ״له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جۆره‌كانى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م قه‌یرانه‌ى ئێستا نادرووسته، بۆیه ئه‌و پڕۆسه چاكسازییانه‌ى حكوومه‌ت ده‌ستى داوه‌تێ هیچ ئه‌نجامێكى ئه‌رێنى نابێت״.
جه‌وده‌ت، به ״ئاژانس״ى ڕاگه‌یاند وه‌رگرتنى باج له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان گه‌وره‌ترین داهات بۆ حكوومه‌ت ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، به‌ڵام حكوومه‌ت له برى ئه‌وه‌ى به یاساى نه‌وت و گاز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا بكات به یاساى وه‌به‌رهێنان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
به‌م شێوه‌یش بێت، كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان دواى 10 ساڵ له كاركردنیان ئینجا باجیان لێ وه‌رده‌گیرێت له كاتێكدا به پێى یاساى نه‌وت و گاز ده‌بێت له‌گه‌ڵ دهستبهكاربوونیاندا باجیان بخرێته سه‌ر به‌پێى ڕێژه‌ى به‌رهه‌میان.
بڕگه‌یه‌كى تر‌ى چاكسازییه‌كانى حكوومه‌ت په‌له‌كردن بوو له درووستكردنى سێ پاڵاوتگه‌ی گه‌وره‌ی نه‌وت له شاره‌كانی هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانی.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تا ئێستا هیچ ده‌رئه‌نجامێكى پڕۆسه‌ى چاكسازى ڕانه‌گه‌یاندووه، له كاتێكدا جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى پڕۆسه‌ى چاكسازى ده‌كاته‌وه، به‌رپرسانى حكوومه‌ت هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر ڕێژه‌ى زیادكردنى داهات و خه‌رجییه‌كانى حكوومه‌ت نییه.
״ئاژانس״ بۆ ئاشكراكردنى ده‌رئه‌نجامى چاكسازییه‌كانى حكوومه‌ت په‌یوه‌ندیى به وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورییه‌وه كرد به‌ڵام ئاماده نه‌بوون لێدوان بده‌ن.
نوورى عوسمان، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوونى حكوومه‌تى هه‌رێم، به ״ئاژانس״ى وت: ״ده‌رئه‌نجامى هه‌ر پڕۆسه‌یه‌كى چاكسازى به ڕۆژێك و مانگێك ده‌رناكه‌وێت و پێویستى به كات هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ره‌وپێشچوونى باش به‌دی كراوه له ڕووى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجیی وه‌زاره‌ته‌كان و دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌ته‌وه.״
نوورى عوسمان، به ״ئاژانس״ى وت: ״پڕۆسه‌كه به‌رده‌وامه به‌ڵام تا ئێستا ڕێژه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ى داهات نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستێك تا بتوانرێت له ڕێگه‌یه‌وه پێداچوونه‌وه به لیستى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌دا بكرێت״.
سه‌باره‌ت به ڕێگاكانى تر‌ى حكوومه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى داهات ناوبراو وتى: ״حكوومه‌ت له ڕێگه‌ى باج خستنه‌سه‌ر كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و كۆمپانیا بازرگانییه‌كان به شێوه‌ى یاسایى له هه‌وڵى به‌رزكردنه‌وه‌ى داهاتدایه.״