د.عەلی قەرەداغی*
تایبەت بۆ ئاژانس دەینووسێت
ئه‌گه‌ر سه‌یری بارودۆخی گه‌لانی موسڵمان بكه‌ین ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و خراپی و شه‌ڕ و نه‌هامه‌تی ده‌چن، ئه‌مه له كاتێكدایه خوای گه‌وره ئه‌م ئوممه‌تی ئیسلامییه به‌باشترین ئوممه‌ت ناو ده‌بات، هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م نه‌هامه‌تییانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی سیاسیی سته‌مكار و گه‌نده‌ڵ كه خۆیان سه‌پاندووه به‌سه‌ر ئه‌م گه‌لانه‌دا و له هیچ ڕێگهیهكیشهوه واز له ده‌سه‌ڵات ناهێنن، له لایه‌كی تریشه‌وه ئاستی هۆشیاریی گه‌له‌كانیش ئه‌ونده نییه كه هه‌ست به مه‌ترسی ئه‌م نوخبه ده‌سه‌ڵاتداره بكه‌ن له‌سه‌ر وێرانكردنی دنیا و دواڕۆژیاندا، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه له پێناو مانه‌وه‌یاندا هه‌موو جۆره هۆكارێك به‌كار ده‌هێنن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌ن ئایینده و چاره‌نووسی گه‌له‌كانیان تووشی جۆره‌ها نه‌هامه‌تی بكه‌ن، چونكه ئه‌مانه ته‌نها یه‌ك ڕه‌نگ ده‌بینن و بڕوایان به فره‌یی و جیاوازی و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات نییه .
جیاوازیی گه‌ردوونی جۆرێكه له ده‌وڵه‌مه‌ندی:
ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه‌ی كه له گه‌ردوندا هه‌ست پێ ده‌كرێت له ئاسمان و زه‌وی و ڕوه‌ك و هه‌موو زینده‌وه‌ران كه تیایدا ده‌ژین، جۆرێك له جوانی به‌خشیوه به گه‌ردون، له‌م ڕێگه‌یه‌وه خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌مان فێر بكات كه له‌و جیاوازیانه جوانییه‌كانی ژیان درووست بكه‌ین، هه‌موو ئه‌وانه‌ش بۆ ئه‌و مرۆڤه‌یه كه له‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ژی و ده‌یه‌وێت وانه‌یه‌كی فێربكات، كه له په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا جیاوازی قبوڵ بكه‌ن و ئه‌و جیاوازیانه‌ش ببێته مایه‌ی گه‌شه پێدان و پێشكه‌وتن و جوانی له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌تایبه‌تی تریش وانه‌یه‌كه بۆ موسڵمانان كه دان به جیاوازیدا بنێن و شته‌كان به‌یه‌ك ڕه‌نگ نه‌بینن و به مهرجهعیهتێكی گه‌ردوونییه‌وه سه‌یری ئه‌و جیاوازیانه بكه‌ن و دانی پێدا بنێن و وه‌ك ئایه‌تێكی خوا سه‌یری بكه‌ین .
ئاژاوه نانه‌وه بێ باوه‌ڕیه:
په‌رستنى خوا به پاكى و پارێزگارى له سنوره‌كانى، دوو پێوه‌رن له پێناو مانه‌وه‌ى ئه‌م گه‌له موسڵمانانه‌دا، له‌به‌رئه‌وه له‌ڕوویه‌كى تره‌وه پێویسته له‌سه‌ریان كه یه‌ك پارچه‌یى ئه‌م ئوممه‌ته بپارێزن و گه‌له‌كانیان به دوور بگرن له شه‌ڕ و ئاژاوه‌و ناكۆكى.واته نابێت بوونى جیاوازیه‌كان ببێته مایه‌ى ناكۆكى و دوركهوتنهوهو لێكترازان، وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت [أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تُطِيعُوا الَّذِينَ كَفَرُوا يَرُدُّوكُمْ عَلَىٰ أَعْقَابِكُمْ فَتَنْقَلِبُوا خَاسِرِينَ] خواى گه‌وره لێره‌دا ئاگادارمان ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت چوارچێوه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ پاراستنى یه‌ك ڕیزى، چونكه ده‌رچوون له‌و یه‌ك ڕیزیه ده‌چێته بازنه‌ى بێ باوه‌ڕیه‌وه، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ر بێت له حه‌جى ماڵئاوایى دا جه‌ختى له‌سه‌ر كردۆته‌وه له كاتێكدا كه فه‌رمووى ״شه‌یتان بێ هیوا بووه كه له‌دواى ئه‌مڕۆوه بپه‌رسترێت، به‌ڵام به‌رده‌وام له هه‌وڵدا ده‌بێت بۆ نانه‌وه‌ى ئاژاوه‌و دووبه‌ره‌كى له نێوانتاندا״.
چاكسازى سیاسى وه‌ك پێویستیه‌كى هه‌نوكه‌یى:
چاكسازى له سیستمى سیاسی‌دا مه‌رجێكى سه‌ره‌كیه بۆ پێشكه‌وتنى گه‌لانى موسڵمان، به‌بێ بوونى ئه‌م چاكسازیه‌ش ڕۆژبه‌ڕۆژ گه‌لانى موسڵمان به‌ره‌و ئاژاوه‌و دووبه‌ره‌كى و سه‌رگه‌ردانى ده‌چن، پێویسته گه‌لانى موسڵمان به خوێندنه‌وه‌یه‌كى نوێ ئیسلام بخوێننه‌وه‌و له ئه‌و ڕاستیه تێ بگه‌ن، كه ئه‌م په‌یامه سه‌رچاوه‌ى دادپه‌روه‌رى و ئازادى و پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت وه‌ك مهرجهعیهتێكى گه‌ردوونى بۆى بگه‌ڕێنه‌وه‌و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كى مرۆیى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و بیكه‌ن به مه‌رجه‌عیه‌تى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له‌پێناو خۆشبه‌ختى مرۆڤدا، نه‌ك به‌هۆى مه‌رجه‌عیه‌تى بچووكه‌وه بیكه‌ن به مایه‌ى ئاژاوه‌و دووبه‌ره‌كى و توندڕه‌وى و پێكدادان له‌نێوان گه‌له موسڵمانه‌كاندا له‌لایه‌ك و گه‌لان و خاوه‌ن ئاین و شارستانییه‌كانى تر له‌لایه‌كى تره‌وه.
یه‌كڕیزى فهرزێكى شه‌رعییه:
له ڕۆژگارى ئه‌مڕۆدا گه‌لانى موسڵمان به‌تایبه‌تیش گه‌لى كوردمان زۆر پێویستى به پاراستنى یه‌كڕیزى و له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن و لێبورده‌یى هه‌یه به‌رامبه‌ر به یه‌كتر و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته پلانێكى ستراتیجى هه‌بێت كه تیایدا كۆمه‌ڵێك ئامانجى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى دیارى بكات بۆئه‌وه‌ى گه‌لى كوردمان له ئه‌م باره ناهه‌مواره‌ى ئێستا ڕزگار بكات و بیگه‌یه‌نێته كه‌نارى ڕزگارى، چونكه ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستا تیایدا ده‌ژى له‌ناوخۆدا زۆر ناهه‌مواره و گروپه‌كان و پارته سیاسییه‌كان و میدیاكان و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیش خاوه‌نى ئامانجێكى یه‌كگرتوو نین و هه‌ریه‌كه‌یان له ڕوانگه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆیه‌وه سه‌یرى ئاینده‌ى گه‌له‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ى ئه‌وه‌ى كه به‌رده‌وام پێكدادان و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه له نێوان هێزه‌كاندا ڕووبدات و سه‌رئه‌نجامیش گه‌لى كوردمان زیانێكى زۆرى پێ بگات، له‌به‌رئه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م بارودۆخه پێویستمان به‌وه هه‌یه كه هه‌موو هێزه‌كان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵى گرنگ ڕێك بكه‌ون كه سه‌ره‌تاكه‌ى ده‌بێت له چاكسازى سیاسییه‌وه ده‌ستپێ بكه‌ن و حكومه‌تێك بنیات بنێن كه جێگه‌ى ڕه‌زامه‌ندى خه‌ڵك بێت و خاوه‌نى پلانى گه‌شه‌پێدان بێت بۆ خزمه‌تكردن به ئاینده‌ى گه‌ل و نه‌وه‌كانى داهاتوو، ئه‌وكاته‌ش هاوڵاتیان ئینتیمایان بۆ ئه‌م ده‌سه‌لاته زیاد ده‌بێت و شانازى به شوناسى كوردبوونى خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن.
*ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان.