ئاژانس_ فەرهەنگ
ڕۆمانی نیشتیمانی سارا، بۆ جاری دووەم چاپ و بڵاو دەکرێتەوە. نیشتیمانی سارا، مێژووی کوردستان و بە تایبەتی شاری سلێمانی دەگێڕێتەوە. ڕۆمانەکە پێمان ده‌ڵێت ئاین ڕه‌گه‌زنامه نییه، نوسینه‌وه‌ی مێژوویه‌کی ونبوو یان له‌یاد کراوه
میران ئه‌براهام پێشتر ڕایگەیاند بوو، کە ڕۆمانی نیشتیمانی سارا، به‌واتایه‌کی تر نیشتیمانی دایک ده‌گه‌یه‌نێت، مێژووی کوردستان و به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی باسدەکات، پێمان ده‌ڵێت ئاین ڕه‌گه‌زنامه نییه، نوسینه‌وه‌ی مێژوویه‌کی ونبوو یان له‌یاد کراوه.
نوسەری کتێبەکە دەڵێت “ئه‌م کتێبه بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژی ئه‌م نیشتیمانه‌ی ئێمه گرنگه، گرنگه به‌و واتایه‌یی که نه‌وه‌ی ئێستا و داهاتوو لێی ئاگاداربن. داگیرکه‌رانی کوردستان به پلانێکی سیستماتیک کاریان له‌سه‌ر دابه‌ش بوون و دابڕان له یه‌کتری کهمانهتهواتییهکانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه کردووه”.
دەشڵێت، له‌م ڕۆمانه‌دا گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی ژیانی ئه‌و کوردانه‌یه که له یاد کراون یان له‌به‌ر جیاوازی هه‌ڵگری ئایدۆلۆژییان نه‌بینراون و له کتێب و بگره له‌خه‌یاڵ و هزنی هه‌موواندا سڕاونه‌ته‌وه. له‌م ڕۆمانه‌دا خایم شولمۆ و حه‌مه‌جانی حاجی سه‌لیم، که منداڵ بوون باوکیان یه‌که‌م که‌س بووه ساڵی ١٩٠٠ له قه‌یسه‌ری نه‌قیبی شاری سلێمانی دووکانیان داناوه، خۆیان به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌مان بۆ ئه‌گێڕنه‌وه، هه‌روه‌ها ساڵی ١٩٠٨ کێ له منداڵه‌کانی شار قوتابی بووه له مه‌کته‌بی ڕووژدییهیی سه‌ربازی و چۆن به‌ریه‌ک که‌وتوون و هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر کردووە.
میران ئەبراهام، نووسەرێکی کوردی دانیشتووی وڵاتی هۆڵەندایە و نیشتیمانی سارا، دووەمین ڕۆمانییەتی، دوای ڕۆمانی شەوگەڕەکان کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا چاپ و بڵاوی کردەوە.