هودا دهرویش
و: نیگا عهزیز
هیچ ڕۆژێک
خۆشەویستی
نانی مردن نەبووە
بۆیە ڕقم لێیە بیرت بكەم
*
تەنیا بێدەنگی
پایتەختی ئاگرەكانە
*
ئایا بۆم هەیە
ڕووت تێ بكەم؟
تا پێكەوە لە هەمان خەوندا
خۆمان بشارینەوە !
*
لە خاكی ئێمەدا
خۆشەویستی نایزانێ
شۆڕش
*
نەگبەتییەكانی نیشتیمانی
ون بوو
لە كراسی ژنەكانیدایە
*
شەو بێدەنگە
لە قیژە و هاواری ئازاردا
بێجگە لە بێدەنگیی ڕۆیشتن
ئارەزووی هیچ ناكەم
*
بەڵام من لە خۆشەویستیت
ڕاناکهم
كاتیك دڵم دەبەزێنێت
*
كاتێ بیركردن و دابڕان
بە یەكەوە نوێژ دەكەن
هەموو شتێک یەكسان دەبێت!
گریان هیچی نابێت بۆمان
بێجگە لە تۆوی بیرچوونەوەیەك
بەبێ باڵ
*
لە ناختدا
بۆ ئەوەی خۆت ببینیت
بە تەنیا تێدەپەڕیت
هەموو لە دەرەوەن
چەپڵەت بۆ لێ دەدەن
*
بۆچی باوەڕم وا بوو
شایەنی ئەوەم بمێنیتەوە لەگەڵم
لە نێوانماندا شوێنێك نەبێت
بۆ لوورەی با
بۆ باوەڕم وا بوو
كە خۆشەویستی
شوورەی شارەكان
داگیر دەكات
*
من دەترسم
كاتێ سەیری شارەكەم دەكەم
كاتێكی تێدا دەبینمەوە
چاوەڕێی كەس ناكات
*
كاتێک
سەیری ڕووی تۆ دەكەم
تارمایییەكی تازە دەبینم
*
تۆ ئەو کەسەیت
کۆتاییت نییە
وەک ئەو شتهی
نەگەیشت و
ناگات
ئەوەشی تێدا دابنێ
حەزم لێیە
تۆ ئەو کەسەیت
کۆتاییت نییە
وەک ئەو شتەی
نەگەیشت و
ناگات
هودا دهرویش، ژنە ڕۆماننووس و شاعیر و نووسەری جەزائیری، قەڵەمێکی تازە و ناسراوی عەرەبە.
لە بەرهەمەکانی
نساء بلا ذاکرە/ ڕۆمان
لک وحدک/ شیعر
امال