د.عەلی قەرەداغی*
تایبەت بۆ ئاژانس دەینووسێت
قورئانی پیرۆز زۆر جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر وشه‌یه‌ك كه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ڕاستییه‌كانی ئیمان و ئیسلامه‌تییه، ئه‌م وشه‌یه بووەته سه‌رچاوه‌ى كۆمه‌ڵێك له دید و بۆچوون و چالاكیی جۆراوجۆر كه به پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مڕۆی ئوممه‌تی ئیسلامی له قه‌ڵه‌م ده‌درێن، ئه‌و وشه‌یه‌ش بریتییه له (صدق) واته ڕاستگۆیی له‌م وشهیهشهوه چه‌ندان وشه‌ی وا داده‌تاشرێن كه جه‌وهه‌رى ئیسلام پێك ده‌هێنن و ده‌بنه بنه‌مای سه‌ره‌كیی پێكهاته‌ى ئیسلام، به هۆى ئه‌م وشه‌یه‌وه تۆ باوه‌ڕت بۆ درووست ده‌بێت به ڕاستگۆیی هه‌موو ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن خواوه هاتووه، ئه‌مه ده‌بێته بیروباوه‌ڕ له دڵ و ده‌روونتدا، پاشان هه‌وڵ ده‌ده‌یت ئه‌مه بكه‌یته سلوك و هه‌ڵسوكه‌وت له زمان و ئهندامهكانتدا، مانای (ڕاستگۆیی) واته ڕاستكردن له‌گه‌ڵ خوا و پێغه‌مبه‌ر و هه‌موو پێغه‌مبه‌رانمان، ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵ قورئانی پیرۆز و باوه‌ڕداران، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕاندا.
ڕاستگۆیی ده‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و ئاژه‌ڵیشدا بێت، درۆ كردن ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵانیشدا حه‌رامه، یه‌كێك له‌زانا پایه‌به‌رزه‌كان كه‌چه‌ندان ووڵاتی بڕیبوو بۆ وه‌رگرتنی فه‌رمووده‌یه‌ك له‌پیاوێك، له‌كاتێكدا كه‌بینی درۆیه‌كی له‌گه‌ڵ بزنهكهیدا كرد، پشتی لێ كردوو فه‌رمووده‌كه‌ی لێ وه‌رنه‌گرت، چونكه وتی ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوه له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵێكدا درۆ بكات، كه‌قسه ناكات ئیتر چۆن له‌گه‌ڵ مرۆڤدا درۆ ناكات، ووشه‌ی ڕاستگۆیی ووشه‌یه‌كی گشتگیره، له‌بوارى په‌یمان و گرێبه‌ست و وته‌و ته‌نانه‌ت ئیلتیزاماتهكانى ژیانی مرۆڤیش ده‌گرێته‌وه، ئه‌م ووشه‌یه له‌زمانی عه‌ره‌بیدا له‌پیته‌كانی (ص، د، ق) پێك دێت، داتاشراوهیهكی تر‌ى ئه‌م ووشه‌یه بریتیه له (مصداقیه‌ت) ڕاستگۆبوون، وشه‌ی چواره‌میش بریتیه له (چاكه‌كاری و خێرخوازی)، ئایا بۆچی خێر‌و زه‌كات ناونراوه به چاكه؟ چونكه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕاستگۆیی تو و مانای ئاماده بوونته بۆ قوربانیدان له‌پێناوی خودا، له‌كاتێكدا كهتو خێر‌و زه‌كات ده‌ده‌یت مانای ڕاستگۆ بوونته له‌سه‌ر ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی كهههڵت گرتووه و به‌جێهێنانی خۆویستانه‌و ڕاستگۆیانه‌یه بۆ ئه‌و شتانه‌ى كه‌خوا له‌سه‌رى فهرزكردوین، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌م بواره‌دا چاكه‌خواز نه‌بێت، ئه‌وا ڕاستگۆ نیه به‌رامبه‌ر ئه‌و عیباده‌تانه‌ی كه‌ئه‌نجامی ده‌دات و ئه‌و خواپهرستیهی كه‌ده‌یكات، له‌كاتێكدا كه تۆ ده‌ڵێیت (سمعنا وأگعنا) به‌ڵام كه‌خواى گه‌وره فه‌رمانت پێ ده‌كات بهچاكهكارى و تۆ ڕێگری لێ ده‌كه‌یت، چونكه له‌م كاته‌دا ئه‌و كه‌سه به‌درۆزن ده‌ناسرێت له‌گه‌ڵ خودا‌و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیشدا، چونكه باوه‌ڕداران به‌رده‌وام به‌ڵێن ده‌ده‌ن به‌خواى گه‌وره و ده‌ڵێن {إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ} الفاتحه 5، واته ته‌نها تۆ ده‌په‌رستین و ته‌نها پشت به تۆ ده‌به‌ستین، ڕاستگۆیی واته هه‌ڵسوكه‌وت له‌مامه‌ڵه و ڕه‌وشت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و باوه‌ڕه بێت كهههته، له‌وانه‌ی كه فه‌رمانت پێ كراوه ئه‌نجامی بده‌یت و له‌وانه‌ش كه ڕێگه‌ت لێ گیراوه بۆ كردنی نه‌یكه‌یت.
له‌م باره‌یه‌وه خواى گه‌وره بهپێغهمبهرهكهى ده‌فه‌رموێت: :{وَالَّذِي جَاء بِالصِّدْقِ وَصَدَّقَ بِهِ أُوْلَئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ} الزمر33، پێغه‌مبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه به‌راستگۆیی هاتوه و شوێنكه‌وتوانیشی بڕواى پێ ده‌كه‌ن و به‌راستگۆی ده‌زانن، ئه‌وانه خاوه‌نى ته‌قواو له‌خوا ترسانن، خواى گه‌وره قورئان و سوننه‌ت و ئیسلام و ئیمان و هه‌موو ئه‌م شتانه‌ى لهووشهیهكدا كورت كردوتهوه كه ئه‌ویش (راستی)یه، ڕاستی له ووته و كرادار و ڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتدا، چونكه مرۆڤ نابێت له‌نێوان ئه‌وه‌ى باوه‌ڕی پێی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات دووشتی جیاوازبن، چونكه ئه‌و كاته دووڕوویی دروست ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش له‌ئیسلامدا به‌یه‌كێك له ڕه‌وشته خراپ و ناپه‌سه‌نده‌كان داده‌نرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌دۆزه‌خ هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه.
ئایه‌ته‌كه باس له‌راستگۆیی ده‌كات، پێغه‌مبه‌رى خوا ته‌نها ڕاگه‌یه‌نه‌ر نه‌بووه، به‌ڵكو خۆى جێبه‌جێ كار و ئه‌نجامده‌ر بووه، پێشه‌نگ بووه له به‌ئه‌نجامدانی ڕاستگۆیدا، له‌وه‌ی كه‌وتویه‌تی له‌وه‌ش كه‌بۆی دابه‌زیوه، سه‌ره‌تا بۆ خۆی جێبه‌جێى كردووه، پاشان فه‌رمانی به‌كه‌سانی تر كردووه، بۆ نموونه ده‌بینین كه پێغه‌مبه‌ر له‌بوارى عیباده‌تدا زۆرترین عیباده‌تی كردووه و لهخواترسترین كه‌س بوو، له‌رووی گریانه‌وه له‌هه‌موو كه‌س زیاتر گریاوه، له‌ماڵ و سامان و به‌خشیندا یه‌كه‌م كه‌س بووه، نموونه‌ی قوربانیدان بووه له‌كاتی جه‌نگدا و به‌رده‌وام له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ى شه‌ڕدا بووه، وه‌ك پێشه‌وامان عه‌لی ده‌فه‌رموێت (ئازاترین سوار چاك بووه) ئه‌گه‌ر جه‌نگ ده‌گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی ئێمه چاومان له‌پێغه‌مبه‌ر ده‌كرد له‌به‌رئه‌وه خواى گه‌وره شایه‌تی له‌سه‌ر ده‌دات و به‌راستگۆ ناوی ده‌بات، خواى گه‌وره وه‌سفی ئه‌وانه ده‌كات و به له‌خواترس ناویان ده‌بات، ڕاستگۆكان ئه‌و كه‌سانه‌ن كهتهقوای ڕاسته‌قینه‌یان هه‌یه، خواى گه‌وره ته‌قوا ده‌كاته هۆكارى سه‌ره‌كی چوونه به‌هه‌شت، ئه‌م ته‌قوایه ده‌بێت له‌ڕێگه‌ى ڕاستگۆبوونهوه جێبه‌جێ ببێت، ده‌بێت باوه‌ڕدار له‌گه‌ڵ ڕاستیدا بێت، ئه‌م ڕاستگۆییهش لهسلوك و هه‌ڵسوكه‌وتدا ڕه‌نگ بداته‌وه.
هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر له‌ئاستی ئه‌م ڕاستگۆییهدا بوون و خواى گه‌وره شایه‌تیان بۆ ده‌دات، به‌م هۆیه‌شه‌وه خوای گه‌وره له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان جیهانی ڕزگار كرد و ده‌رگای بۆ كرده‌وه‌و ئیسلامیان بڵاوكرده‌وه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {وَلَمَّا رَأَى الْمُؤمِنُونَ الْأَحْزَابَ قَالُوا هَذَا مَا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَصَدَقَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَمَا زَادَهُمْ إِلاَ إِيمَاناً وَتَسْلِيماً } الأحزاب22، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كهبارودۆخهكه زۆر مه‌ترسیدار بوو هه‌موو خێڵه عه‌ره‌بیه‌كان هاتبوون گه‌مارۆی مه‌دینه‌یان دابوو پاشان خیانه‌ته گه‌وره‌كه‌ی جوله‌كه‌كان له‌به‌نی قوره‌یزه و به‌نی نهزیرهوه ڕووی دابوو، پاشان كه‌به‌م هۆیه‌شه‌وه به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕی ناوخۆیان له‌رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ دروست كردبوون، كه له‌م ڕێگه‌یه‌وه به‌ئاسانی ده‌یان توانی بچنه ناو مه‌دینه‌وه ئه‌گه‌ر چاودێری خواى گه‌وره نه‌بوایه، خواى گه‌وره‌ش ئه‌م بارودۆخه سامناكهمان به‌م شێوه‌یه بۆباس ده‌كات {إِذْ جَاءوكُم مِّن فَوْقِكُمْ وَمِنْ أَسْفَلَ مِنكُمْ وَإِذْ زَاغَتْ الْأَبْصَارُ وَبَلَغَتِ الْقُلُوبُ الْحَنَاجِرَ وَتَظُنُّونَ بِاللَّهِ الظُّنُونَا * هُنَالِكَ ابْتُلِيَ الْمُؤمِنُونَ وَزُلْزِلُوا زِلْزَالاً شَدِيداً} الأحزاب(10-11)، له‌م تاقیكردنه‌وه‌و به‌ڵا گه‌وره‌شدا ڕاستگۆكان ده‌ركه‌وتن له‌كاتێكدا كه‌وتیان {وَلَمَّا رَأَى الْمُؤمِنُونَ الْأَحْزَابَ قَالُوا هَذَا مَا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَصَدَقَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَمَا زَادَهُمْ إِلاَ إِيمَاناً وَتَسْلِيماً } الأحزاب22، به‌ڵام دووڕووه‌كان ووتیان {مَا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ إِلاَ غُرُوراً} الأحزاب12، كه ئه‌مه‌ش ووته‌یه‌كه شایه‌نی ئه‌وه نیه له‌به‌رامبه‌ر خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یدا بوترێت، ئه‌مه ئه‌و ڕاستگۆییه بوو كه‌خواى گه‌وره شایه‌تی له‌سه‌ردان.
ئیبن عومه‌ر ڕه‌زای خواى لێبێت ده‌ڵێت، هه‌ر ده ئایه‌تێك بهاتایه‌ته خواره‌وه سه‌ره‌تا تێی ده‌گه‌یشتین و له‌به‌رمان دهكردو پاشان جێبه‌جێمان ده‌كرد، ووشه‌كان ته‌نها بۆ خوێندنه‌وه نه‌بوون، به‌ڵكو بۆ به‌رجه‌سته‌كردن بوون له‌ده‌روندا، پاشان بۆ جێبه‌جێ كردن بوون، نوێژ كردن و ڕۆژووگرتن سه‌ره‌ڕای گرنگیان به‌ڵام ته‌نها بۆ به‌جێهێنان نین به‌ڵكو له‌پێناو ئه‌و ڕاستگۆییهدایه كه‌باسمان كرد، ئایه‌تێك بیخوێنینه‌وه و جێبه‌جێی بكه‌ین باشتره له (1000) ئایه‌ت كه بیخوێنین و جێبه‌جێی نه‌كه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر ئایه‌تێك بخوێنینه‌وه و جێبه‌جێی نه‌كه‌ین شایه‌تیمان له‌دژ ده‌دات، ئه‌و كاته‌ش ده‌چینه چوارچێوه‌ی ئه‌و ئایه‌ته‌ی كه ده‌فه‌رموێت: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لاَ تَفْعَلُونَ * كَبُرَ مَقْتاً عِندَ اللَّهِ أَن تَقُولُوا مَا لاَ تَفْعَلُونَ} الصف(2،3)، خواى گه‌وره جیاوازی نێوان ووته‌و كردار به (مقت) ناو ده‌بات، واته توڕه‌بوون و نه‌فره‌ت، واته دوور كه‌وتنه‌وه له‌خوا ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌خواى گه‌وره داواى ڕاستگۆیی له‌مسوڵمانان ده‌كات، هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا ڕابوونێكی ئیسلامی هه‌یه و شۆڕشی عه‌ره‌بی له‌ئارادایه به‌ڵام هیچ ئومه‌تێك ناتوانێت شارستانیه‌ت دروست بكات ئه‌گه‌ر ڕاستگۆ نه‌بێت .
هه‌رچه‌ند به‌رنامه و پلان و پڕۆژه‌كان جوان بن، پێشكهوتوبن به‌ڵام ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرێن هیچ نرخێكیان نیه و ته‌نها وه‌ك مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێنێته‌وه، گۆڕانكارى له‌كه‌سه‌كان و جۆرى سیسته‌مه‌كان هیچ دادێك ناده‌ن ئه‌گه‌ر گۆڕان له ناخ و ده‌روندا نه‌بێت، كه هانده‌ربێت به‌ره‌و كار‌و گه‌شه‌پێدان و قوربانیدان و ڕاستگۆیی.
ئه‌م ئه‌زموون و پێوه‌رانه وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ته‌نانه‌ت عیبادهت و فه‌رمان به‌چاكه و ڕێگرتن له‌خراپه و بهڵاكانیش كه به‌سه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته‌دا هاتوون ته‌نها بۆ ده‌رخستنی ڕاستگۆییه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستگۆییه له‌ناوماندا به‌رجه‌سته ببێت، چونكه ڕاستگۆیی لهگفتار و كرداردا پێوه‌ره بۆ ئیمان و باوه‌ڕ، خواى گه‌وره ئه‌و ڕاستیانه‌مان له‌ڕێگه‌ى چه‌ندان ئایه‌ت و فه‌رمووده‌وه بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه، ووشه‌ى (ڕاستی) لهقورئاندا (145) جار هاتووه، كه‌هه‌موو بواره‌كانی ژیان ده‌گرێته‌وه ته‌نانه‌ت ئیسلام به‌گشتی كورت كراوه‌ته‌وه له‌م ووشه جوانه‌دا (ڕاستی)، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ی مسوڵمانان دوورن له ئه‌م ووشه‌یه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، پرسیار بكه ئایا ڕێژه‌ى ئه‌و مسوڵمانانه چه‌ندن كه ڕاستگۆن له‌مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وتیاندا؟
هه‌رچه‌نده ئێمه هه‌ست ده‌كه‌ین ڕێژه‌ی نوێژكه‌ران و عهمرهكهران و حاجیه‌كان ڕۆژبه‌رۆژ له‌زیادبووندان، به‌ڵام ئایا ڕێژه‌ى ئه‌وانه چه‌ندن كه به‌راستگۆیی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، كاتێك تۆ هه‌ست به‌مه ده‌كه‌یت كهبچیته بازاڕ‌و مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وتی مسوڵمانان ببینیت، ئه‌و كاته ده‌پرسی كه ئیمان و ڕاستگۆیی له‌كوێدایه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین زۆربه‌ی مسوڵمانان ئێستا ته‌نها له‌قازانج ده‌گه‌ڕێن؟ ئایا ئه‌مه ئیمانه؟ ئه‌مه ڕاستگۆییه؟ ڕاستگۆیی ئه‌و شته‌بوو كه پێشه‌وامان یوسف ڕایگه‌یاند و ئه‌نجامیدا، ئافره‌تێكی جوان و خاوه‌ن سامان و ده‌سه‌ڵات، یوسفیش به‌نده‌یه‌ك بوو له‌لای فه‌رمانی پێده‌كات به‌ئه‌نجامدانى كارى خراپه له شوێنێكی داخراو كه‌ته‌نها خوا پێی ده‌زانێت، به‌ڵام یوسف په‌نا به‌خوا ده‌گرێت و چه‌ندان ساڵ زیندانی ده‌كرێت له‌سه‌ر ڕاستگۆیی، ئه‌مه ئیسلامه.
*ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان.