شێرزاد ئێزدی
كاتێك كه ڕه‌گه‌زپه‌رستی و دووژمنایهتیكردنی ڕه‌های ئه‌وی دی ده‌بێته سیاسه‌تێكی ڕه‌سمی و گوتارێكی ڕۆژانه و له ترۆپكی ده‌سه‌ڵاته‌وه شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ بچووكترین به‌رپرسی ده‌وڵه‌ت، كاتێك كه په‌خشكردنه‌وه‌ی ڕق و كینه به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت وه‌ك جۆرێك له شووناس و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی خود، ئه‌و كاته ئیدی كرده‌وه ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌كان له فه‌زای گشتی و گۆمهڵگەدا بڵاو ده‌بێته‌وه و ده‌بێته شتێكی باو، ئه‌وه‌ش كه له شاری ترابزۆنی توركیا ڕووی دا ئه‌و بۆچوونه‌ی سه‌لماند كاتێك كه كۆمه‌ڵێك كه‌سی ڕه‌گه‌زپه‌رست به هاوكاریی هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند گه‌شتیارێكی كورد ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ویستبوویان به ئاڵای كوردستانه‌وه چه‌ند وێنه‌یه‌ك بگرن له كاتێكدا كه كوردستان و ئاڵاكه‌ی ڕاستییه‌كی مێژوویی و جوگرافییه و سیاسه‌تی جینۆساید و نكۆڵی‌كردن نه‌یتوانی له بنی بهێنێت. دووژمنایهتیكردنی ئاڵای كوردستانیش زنجیره‌یه‌كه له زنجیره بێسوودهكانی جینۆسایدكردنی گه‌ل.
له ژێر سایه‌ی ڕژێمێكی فاشیی توندڕه‌و له ڕووی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌وه، دروشمی ڕه‌گه‌زپه‌رستی بووەته دیارده‌یه‌كی نیمچه باو و له‌بری ڕێزگرتن له گه‌شتیار و پێشوازیكردن لێیان به‌و پێیه‌ی كه پشتیوانییهكن بۆ بووژانه‌وه‌ی ئابووریی توركیا، ده‌ستدرێژییان ده‌كرێته سه‌ر به بیانووی ڕه‌گه‌زپەرستی، شایانی باسه كه چۆنێتیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گه‌شتیاردا هێمایه بۆ ئاستی شارستانیی وڵاتێك یاخود شارێك و ئه‌وه‌ش كه ڕووی دا ده‌ری خست كه توركیا به ده‌ست چ قه‌یرانێكه‌وه ده‌ناڵێنێت و چۆن له هه‌وڵدایه ئه‌وی دی كه ئێستا له كورددا خۆی ده‌بینێته‌وه بسڕێته‌وه، ئه‌و دووژمنایه‌تییه‌ی كه له مێژه ده‌ستەبژێری تورك سه‌رباری جیاوازییه‌كانیان له سه‌رده‌می كه‌مال ئه‌تاتوركه‌وه تا ئه‌ردۆغان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به ئامانجی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕه‌های كورد و ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی كه ئاماژه‌ن بۆ نیشتیمان و ئاڵا و زمانه‌كه‌ی.
ده‌وڵه‌تی توركیا له‌بری گرتن و سزادانی ده‌ستدرێژیكه‌ران، په‌نای برده به‌ر گرتن و دواتر ناردنه‌وه‌ی ده‌یان گه‌شتیاری كورد بۆ هه‌رێمی كوردستان به بێ ئه‌وه‌ی ڕێگه بدرێت كه گه‌شته‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ڕووداوه جۆرێكه له سیاسه‌تی جێگیری ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه تاوانبار و تێكده‌ر بووبێتن له كاتێكدا كه ئه‌وان ئاڵای نیشتیمانێكیان هه‌ڵ كردووه كه به پێی ده‌ستوور و یاسا ڕه‌وایه‌تیی هه‌یه له عێراق و ئاماژه‌یه بۆ هه‌رێمێكی فیدڕاڵی له چوارچێوه‌ی عێراقدا و له زۆر سه‌ردانی فه‌رمیی كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم بۆ توركیا له كاتی پێشوازیلێكردنیاندا دانراوه.
ئه‌وه‌ی كه ڕووی دا، وا دهخوزاێت له كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت حكومه‌تی ناوه‌ندیش هه‌ڵوێستێكی توندیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌م ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كوردی عێراق و ده‌بێت سووریش بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا به شێوه‌ی فه‌رمی داوای لێبووردن بكات.