ئاژانس
خانمە گۆرانیبێژی کورد ڕووناک وەحیدی، ئاماژە بەوە دەدات، ئەو کار بۆ گوێگری کورد و فارس دەکات، هەر بۆیە دەیەوێت بە هەردوو ستایلەکە کار بکات.
ڕووناک لەبارەی کارە هونەرییەکانییەوە بە “ئاژانس”ی وت: “من لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی دەستم کردووە بە گۆرانیوتن و ئێستا خۆشبەختانە لە لایەن هەردوو جۆر گوێگرەکەوە پشتگیریم لێ دەکرێت و بەو ستایلەش بەردەوام دەبم.”

ڕووناک وتیشی: “لە ئێستادا کارێکی نوێم بە دەستەوەیە، کە بە زمانی کوردییە و لەگەڵ هونەرمەندێکی ئازیزدایە، بەڵام تا تەواوبوونی کارەکان و ئەنجامدانی نامەوێت ناوەکەی ئاشکرا بکەم.”
ڕووناک وەحیدی، خانمە گۆرانیبێژێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەی ٤ ساڵە کاری هونەری دەکات.





