ئاژانس
خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی کوردستان ڕۆژدا ئایکۆچ نوێترین ئەلبوومی هونەریی خۆی بڵاو کردەوە.
ڕۆژدا ئایکۆچ لە بارەی بەرهەمە نوێیهکەیەوە بە ״ئاژانس״ی وت: ״ئەلبوومە نوێیهکەم بە ناوی (سیەم) بڵاو کردەوە کە سەرجەم کارەکانی ئەلبوومەکە لە ئهستەمبوڵ ئەنجام دراوە و گۆرانییەکانیش هەم خۆشەویستی و هەم نیشتیمانین.״
ڕۆژدا ئایکۆچ وتیشی: ״کارکردنم لە ئەلبوومە نوێیهکە بە ستایل و شێوازێکی جیاواز بووە و بە شێوازی ئۆنلاینیش بڵاو کراوەتەوە و پێشوازییەکی باشی لێ کراوە.״
خانمەن هونەرمەندی باکووری کوردستان ڕۆژدا ئایکۆچ لە ساڵی ١٩٨٧ لە شاری سێرت لە دایک بووە و ئێستا لە ئەستەمبوڵ ژیان بەسەر دەبات، ڕۆژدا لە ساڵی ٢٠٠٩ گۆرانییەکی بەناوی )ھەڤال کاموران( بڵاو کردەوە و بە هۆی ئەو گۆرانییەشەوە دەستگیر کرا و دواتریش دادگای تورکیا تاوانی پڕوپاگەندەی بۆ پەکەکە خستە پاڵ و سزای ساڵێک زیندانیی بەسەردا سەپاند.