وته‌بێژى عه‌بادى: ئه‌گه‌ر ئه‌نجام بدرێت هه‌ڵوێستمان ده‌بێت
ئاژانس – حه‌سه‌ن شه‌نون
دیاریكردنى كاتى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه لایه‌نە سیاسییه جیاوازه‌كانى عێراقى له‌سه‌رى هێنایه ده‌نگ، ناڕه‌زایی له‌و هه‌نگاوه به ته‌نیا له حكوومه‌تى ناوه‌ندیدا نه‌وه‌ستاوه و هاوپه‌یمانیى نیشتیمانیى شیعه كه زۆرینه‌ى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت پێك ده‌هێنن له‌گه‌ڵ سوننه‌كاندا ڕه‌خنه له‌و هه‌نگاوه ده‌گرن.
ههڵوێستوهرگرتنى ناوه‌ند و ئه‌گه‌رى تانه‌دان له ده‌رنجامى ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان دیارترین ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ن كه ڕووبه‌ڕووى ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌بنه‌وه له بارى ئه‌نجامدانیدا.
حكوومه‌ت: هه‌ڵوێستیمان ده‌بێت
دوابه‌دواى ڕاگه‌یاندنى كاتى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان حكوومه‌تى ناوه‌ندى ناڕه‌زایی له‌و هه‌نگاوه ده‌ربڕى و به هه‌وڵێك بۆ دابه‌شكردنى عێراق لێكى دایه‌وه.
سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژى حكوومه‌تى عێراقى تایبه‌ت به ״ئاژانس״ى وت: ״ئه‌گه‌ر به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ڕیفراندۆمیان ئه‌نجام دا بۆ جیابوونه‌وه له عێراق، ئه‌وكات ئێمه هه‌ڵوێستمان ده‌بێت״.
سه‌عد حه‌دیسی وتیشى: ״هه‌ڵوێستمان ئه‌و كاته ڕوون و ئاشكرا ده‌بێت و ئێستاش هه‌ڵوێستمان سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆم ئه‌وه‌یه كه له ده‌ستوورى عێراقدا هاتووه كه جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكى عێراق ده‌كاته‌وه بێ ئه‌وه‌ى له یه‌ك جیا بكرێته‌وه״.
هاوپه‌یمانیى نیشتیمانى: تانه له ڕیفراندۆمه‌كه ده‌ده‌ین
هاوپه‌یمانیى نیشتیمانیى شیعه‌كان كه زۆرینه‌ى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى عێراقى پێك ده‌هێنن، زۆربه‌یان هاوهه‌ڵوێست بوون به‌وه‌ى ئه‌و هه‌نگاوه مه‌ترسییە له‌سه‌ر عێراق.
عه‌بدوڵڵا زوبێدى به‌رپرسی دۆسیه‌ى كورد له هاوپه‌یمانیى نیشتیمانى به ״ئاژانس״ى وت: ״حكوومه‌تى عێراقى بێده‌نگ و ده‌سته‌وه‌ستان نابێت ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان سوور بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ڕاپرسی و له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى تانه له ده‌ره‌نجامه‌كانى ئه‌و ڕاپرسییه ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌نجام بدرێت״.
عه‌بدوڵڵا زوبێدى وتیشى: ״نیگه‌رانین له‌وه‌ى كه هه‌رێم پێى گه‌یشتووه، كه واده‌ى ڕیفراندۆمى دیاری كردووه بۆ جیابوونه‌وه له عێراق، ئه‌و ڕیفراندۆمە هیچ پاساوێكى یاسایی و ده‌ستووریى نییه״.
به‌رپرسی دۆسیه‌ى كورد له هاوپه‌یمانیى نیشتیمانى داواشی له هه‌رێمى كوردستان كرد كه بچنه‌وه سه‌ر مێزى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و وتیشى: ״ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كاندا كارێكى ڕه‌تكراوه‌یه، چونكه ئه‌و ناوچانه له سنوورى هه‌رێمى كوردستاندا نین و له ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى هه‌رێمیشدا نییه به‌زۆر ڕاپرسی له‌و ناوچانه‌دا ئه‌نجام بدات و ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه بنێت وڵاتانى سوننه‌ى ناوچه‌كه‌ش قایل نابن״.
عه‌بدوڵڵا زوبێیدى پێشبینیى ئه‌وه‌شی كرد كه توركیا و ئێران و سوریا له دژى ڕاپرسیی هه‌رێمى كوردستان بوه‌ستنه‌وه و پێویسته كورد ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگرێت و ئێمه‌ش وه‌ك هاوپه‌یمانیى نیشتیمانى دان به ده‌رئه‌نجامى ئه‌و ڕاپرسییه‌دا نانێین.
سوننه‌كان: ڕیفراندۆمه‌كه سه‌ركه‌وتوو نابێت
ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان پشتى پێ به‌ستبوو بۆ ئه‌وه‌ى له هاوكێشه‌ى گوشاره‌كانى ناو عێراق له پرسی ڕیفراندۆمدا پاڵپشتی بێت عه‌ره‌به سوننه‌كانن، به‌ڵام پێ ناچێت هه‌ڵوێستى ئه‌و پێكهاته‌یه به‌و شێوه‌یه بێت كه هه‌رێم ده‌یه‌وێت، هه‌رچه‌نده له ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردوودا نزیكبوونه‌وه‌ش له نێوانیاندا ڕووی دا و په‌یوه‌ندیى هه‌رێم به سوننه‌كانه‌وه به‌هێزتر بوو وه‌ك له شیعه‌كان.
خاڵى ناكۆكیى سوننه‌كان له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان ئهنجامدانێتى له ناوچه جێناكۆكه‌كاندا، كه زۆربه‌ى كێشه‌ى كورد له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتیى ئه‌و سنووره له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی سوننه‌دایه.
مه‌حمود مه‌شهه‌دانى سه‌رۆكى پێشووترى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیى هێزه عێراقییه‌كانى سوننه به ״ئاژانس״ى وت: ״پڕۆژه‌ى ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان بۆ جیابوونه‌وه له عێراق سه‌ركه‌وتوو نابێت به هۆى ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ى عێراقى پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌وه كارێكى شیاو نییه كه به ته‌نیا لایه‌نێك بڕیار له‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كان بدات״.
مه‌حمود مه‌شهه‌دانى وتی: ״ده‌بێت كورد له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه عێراقییهكانیدا ئه‌و پرسه له ڕێگه‌ى دەستووره‌وه یه‌كلایی بكاته‌وه و خه‌ونى كوردیش بۆ ڕیفراندۆم ڕووبه‌ڕووى چه‌ندین به‌ربه‌ست ده‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا و سوریا كێشه‌ى بۆ درووست ده‌بێت״.