ئاژانس
هونەرمەند کامەران عومەر گۆرانیی (چیت لێم دەوێ)، کە یەکێکە لە گۆرانییە کۆن و بەناوبانگەکانی؛ نوێ دەکاتەوە.
كاروان باڵەبان کاری ئامادەکردنی میوزیکەکەی بۆ گۆرانییەکە کردووە و بە “ئاژانس”ی وت: “ئەم بەرهەمە لە ساڵی ١٩٩٩ تۆمار کراوە و هەوادار و گوێگرێکی زۆری هەیە و خەڵکانێکی زۆر یادگارییان لەگەڵیدا هەیە، هەر بۆیە بڕیارمان داوە کە بە شێوازێکی نوێ و پڕۆفیشناڵانە کلیپی بۆ بکەینەوە، بەڵام میوزیک و ستایلی گۆرانییەکە هەر شێوازە کۆنەکە دەبێت و دەستکاری ناکرێت.”
كاروان باڵەبان وتیشی: “ئەم بەرهەمە ئاوازی هونەرمەند کامەران عومەرە و تێکستی ئەحمەد محەمەد و منیش میوزیکەکەم ئامادە کردووە و كەمال حاجی سەعید کاری تۆمارکردنی دەنگی بۆ کردووە، هاوکات کەناڵی کوردسات سپۆنسەری کارەکەیان کردووە.”