ئاژانس
وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا (کرملن) ڕایدەگەیەنێت کە ئەو تەقینەوەیەی لە شاری سانت پتسبورگ ئەنجامدرا بەرامبەر بە فلادمیر پۆتین ئەنجام دراوە.
دميتری بيسكوف وتەبێژی کرملن ڕایگەیاند”ئەم کارە تیرۆرستییەی لە وڵاتەکەماندا ئەنجامدراوە بەرامبەر بە سەرجەم گەلی ڕووسیا و سەرۆکەکی (فلادمیر پۆتین) ئەنجامدراوە”

ئەمەش پاش ئەوە دێت کە تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە نێو میترۆی شاری سانت پتسبورگ ئەنجامدرا کە بووە هۆی کوژرانی ١٤ کەس و گوماندەکرێت ئەنجامدەرەکەی سەر بە ڕێکخراوی داعش بێت ئەمەش پاش ئەوەی چەندجارێک هەڕەشەی لە ڕووسیا کردووە لە بەرامبەر هێرشەکانی لە سوریا.