ووهان یان کۆرگی؛ چین یان سۆڤێت
ئاژانس
کتێبی چاوەکانی تاریکی The Eyes of Darkness ماوەیەکە بە هۆی پێشبینیی ڤایرۆسێکی هاوشێوەی کۆڤید-١٩ لە ساڵی ١٩٨١ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بووەتە جێی باس.
کۆنتێز
بە پێی ڕاپۆرتێکی South China Morning Post، دین کۆنتز Dean Koontz لە کتێبی چاوەکانی تاریکی The Eyes of Darkness، دەربارەی ڤایرۆسێک نووسیویەتی کە بە گشتیی هاوشێوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یان کۆڤید-١٩ یە. لەم کتێبەدا، دەربارەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسێک نووسیویەتی کە لە شاری ووهانی چین ڕوو دەدات، لە تاقیگەیەکدا درووست کراوە. ئەوەی خەڵکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا تووشی سەرسووڕمان کردووە، مێژووی بڵاوبوونەوەی کتێبەکەیە. ئەم کتێبە لە ساڵی ١٩٨١دا بڵاو بووەتەوە. لەم کتێبەدا ڤایرۆسەکە بە ناوی ووهان-٤٠٠ و بە چەکی تاقیکردنەوە ناوی براوە؛ ڤایرۆسێک کە لە تاقیگەکانی شاری ووهانی چین درووست کراوە.
هەرچەندە بە ڕووکەش دین کۆنتز لە چاپی یەکەمی کتێبەکەدا، ناوی ڤایرۆسەکەی بە کۆرگی-٤٠٠ و بڵاوبوونەوەکەشی لە تاقیگەیەک لە شاری کۆرگی لە ڕوسیا ناساندووە. بەڵام دوای کەوتنی سۆڤێت و کۆتاییهاتنی جەنگی سارد، گۆڕانکاریی لە کتێبەکەدا کردووە و لە چاپی ساڵی ١٩٨٩ دا کە دووبارە بڵاو بووەتەوە، ناوی ڤایرۆسەکە گۆڕدراوە بۆ ڤایرۆسی ووهان-٤٠٠.
دین کۆنتز نووسه‌ری ئه‌مه‌ریکایی، له ژانری ترس و تۆقاندن ده‌نووسێت، له ساڵی 1981 به ڕوونی ڤایرۆسێک ده‌ناسێنێت، هه‌مان ئه‌و ڤایرۆسه‌ی که ئه‌مڕۆ جیهان پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت، ئه‌و پێشبینی ده‌کات. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و ئه‌م کتێبه‌ی به ناوی خوازراوی له‌ی نیکۆڵز بڵاو کردووه‌ته‌وه.
ئه‌م کتێبه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بووه جێی سه‌رنجی خوێنه‌ران و دووباره ناوی که‌وته‌وه سه‌ر زاران. ئه‌و ڤایرۆسه درووستکراوهکهی تاقیگه‌ی ووهانی چینی به چه‌کێکی بایۆلۆژی ناو بردووه و ئه‌وه‌ی ئه‌و پێناسه و وه‌سفی ده‌کات، هاوشێوه‌ی کۆڤید-19 یه.
جینی سمیت، خاوه‌نی کتێبفرۆشییه‌ک له هۆنگ کۆنگ و خوێندکاری مێژووی ڕوسیا کە ئێستا کار له ته‌کنه‌لۆژیای سۆڤێتدا ده‌کات؛ وه‌کو تێزێکی دکتۆراکه‌ی له زانکۆی ماساچۆست. ئه‌و ده‌ڵێت: «له ساڵی 1986، په‌یوه‌ندیی نێوان یه‌کێتیی سۆڤێت و ئه‌مه‌ریکا ڕووی له ئاساییبوونه‌وه کرد. میخایل گۆرباچۆڤ، ده‌یویست که په‌یوه‌ندیی سۆڤێت له‌گه‌ڵ جیهاندا باشتر بێت. له ساڵی 1988، سۆڤێت ئیدی دۆستی ئه‌مه‌ریکا بوو نه‌ک دووژمنی. له‌و شوێنه‌ی که ئیدی نەدەکرا ڕوسیا له خراپه‌کارییه‌کانی جیهاندا تۆمه‌تبار بێت، تۆقێنهرێکی دیکه پێویست بوو. زۆرێک له ئه‌وانی دی توانای درووست‌کردنی چه‌کی بایۆلۆژیان هه‌بوو، له‌وانه به‌ریتانیا، ژاپۆن و فه‌ڕه‌نسا. به‌ڵام ئه‌وان دۆسته باشه‌کانی ئێمە بوون. له‌م کاتوساته‌دا ئه‌وه چین بوو که توانای به‌رنامه‌گه‌لی هه‌بوو و له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌یتوانی جێی گومانی ئێمه بێت«.
به گوته‌ی سمیت، گۆڕینی کۆرگی-400 بۆ ووهان-400 له کتێبه‌که‌دا، ڕووداوێکی ته‌واو به‌رامبه‌ر به ئه‌ده‌بیات بوو که کاریگه‌رییه‌که‌ی گۆڕینی په‌یوه‌ندیی نێوان ڕوسیا و ئه‌مه‌ریکا و کۆتاییهاتنی جه‌نگی سارد بوو. کاتێک جیهان بڕیاره بۆ باشه‌کان و خراپه‌کان دابه‌ش ببێت و ڕوسیا ئیدی نه‌یده‌توانی تارمایییه خراپه‌که بێت. پێویستی به گومانێکی تازه بوو.
هه‌ڵبه‌ته دیار نییه که نووسه‌ر ئه‌م گۆڕانکارییه‌ی له کتێبه‌که‌یدا کردووه یان بڵاوکاره‌که. تا ئێستا ئیمه‌یڵه‌کان که بۆ کۆنتز و ئیدیتۆری ئه‌ده‌بی ئه‌و نووسه‌ره و بڵاوکاری کتێبه‌که نێردراوه، بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه.
له هه‌مان کاتدا، سه‌رنجی خه‌ڵکیی له‌سه‌ر به‌شێکی کتێبێکی سێلڤیا پلاته. نووسه‌ری ئه‌مه‌ریکایی که له ساڵی 2013 دا کۆچی دوایی کردووه و هێزی پێشبینیکردنی ئه‌و له نێو نووسینه‌کانیدا بوونی هه‌یه. ئه‌و له کتێبی کۆتایی ڕۆژه‌کان End of Days نووسیویه‌تی: «له ساڵی 2020، نه‌خۆشییه‌ک له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌وه. ئه‌م نه‌خۆشییه تووشی سییه‌کان و بۆری هه‌ناسه ده‌بێت و له به‌رامبه‌ردا هه‌موو هه‌توانه ناسراوه‌کان به چۆکدا ده‌هێنێت«. براون ده‌نووسێت: «ئه‌م نه‌خۆشییه به هه‌مان خێرایی که دێت، ده‌ڕوات، ده ساڵ دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه و دواتر بۆ هه‌میشه بزر ده‌بێت«.