به پێی یاسا ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم به یه‌که‌وه بکرێن
ئاژانس – شیروان محەمەد ئەمین
حکومەتی هەرێم وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیاری کرد، لە کاتێکدا بە پێی یاسا دەبێت هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێم و پەرلەمان بە یەکەوە بکرێن، لایەنەکان هەڵبژاردنی پەرلەمان بەتەنها بە نایاسایی دەزانن و کۆمیسیۆنیش دەڵێت لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێم ئاگادار نەکراوینەتەوە.
بە پێی ماددەی ٤ لە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٠٥ی هەموارکراو، دەبێت دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە کات و ساتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە نووسراوێکدا بۆ کۆمیسیۆن تەنها ئاماژەی بە کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە لە ٣٠ی ئەیلوولی ئەمساڵدا، بە وتەی بەشێک لە لایەنەکان، هەڵبژاردنی پەرلەمان بێ سەرۆکایەتیی هەرێم نایاساییە.
بیلال سلێمان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان، بۆ ״ئاژانس״ ده‌ڵێت: ״هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەبێت بەو شێوەیە بکرێن کە یاسا دیاری کردووە، نابێت بێده‌نگ بین ئه‌گه‌ر یاسا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی پێشیل كرا، ده‌بێت یاسا وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت.״
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە دا هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمیش لەو کاتەدا ئەنجام دەدەن، بەڵام کۆمیسیۆن ئاماژە بەوە دەدات ئەوان تەنها ئامادەکاری بۆ پەرلەمان دەکەن و بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم ئاگادار نەکراونەتەوە.
شیروان زرار، وتەبێژی کۆمیسیۆن بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״حکومەت و جێگرەکەی پێشتر وتیان کە هەردوو هەڵبژاردنەکە بە یەکەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام لە ئێستادا تەنها ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکەین، چونکە سەرۆکی حکومەتی هەرێم تەنها وادەی ئەو هەڵبژاردنەی دیاری کردووە.״
وتیشی: ״ئەوەی سەرۆکی حکومەت وتوویەتی نەبووە بە فەرمان، یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسەش لە دەسەڵاتی حکومەتدایە نەک کۆمیسیۆن و پەرلەمان، بۆیە تا ئێستا ئامادەکارییەکان تەنها بۆ پەرلەمانن.״
ئەوەی کێشەی لایەنەکان بوو تۆماری دەنگدەرانی هەرێم بوو، بەڵام کۆمیسیۆن بۆ ئەم هەڵبژاردنە تۆمارێکی دەنگدەرانی نوێی درووست کردووە.
ته‌لار شیخ له‌تیف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی هەرێم تا کۆتایی ئەم خولەیە، ئەگەر بێت و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم نەکرێت ئەوا کێشە بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمان درووست دەبێت.״
وتیشی: ״جیاكردنه‌وه‌ی ئەو دوو هەڵبژاردنە لە یەکتری پێشێلكردنی یاسایه.״
به پێی یاسا ده‌بوو له 6ی 11ی 2017 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێم بکرێت، به‌ڵام پەرلەمانی کوردستان ٢ خولی یاسادانانی بۆ خۆی درێژ کردەوە و لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش، سەرۆکی هەرێم دەستبەرداری پۆستەکەی بوو و دەسەڵاتەکانی بەسەر سەرۆکایەتییەکانی حکومەت، پەرلەمان و ئەنجوومەنی دادوەریدا دابەش کرا.
״دەبێت حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆده‌نگ بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یاسا جێبه‌جێ بكرێت، نابێت پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاوی له‌و كورسییەیە، ببێته گرفت له به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سیاسی و یاسایی له هه‌رێمی كوردستاندا.״ تەلار لەتیف وای وت.
بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان ئاساییە کە تەنها هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.
محه‌مه‌د عه‌لی، وته‌بێژی لیستی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״به پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ژماره 1ی ساڵی 2005 ده‌بێت هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه پێكه‌وه بكرێن، به‌ڵام ئاسایییه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به ته‌نها بكرێت.״