دۆسیه‌ی سه‌عید کاکه‌یی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان کراوه
ئاژانس
سه‌عید كاكه‌یی، نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق له پاش په‌شیمانبوونه‌وه‌ی له ڕه‌خنه‌كانی ڕابردووی به‌رامبه‌ر به كۆمسیۆنی باڵای عێراق له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، نیگه‌رانیی له ناو گۆڕان درووست کردووه و دۆسیه‌ی ناوبراویش ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق کراوه بۆ ئەوەی متمانەی لێ وەربگیرێتەوە.
پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌عید كاكه‌یی ڕه‌خنه‌ی توندی له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق گرت و هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی به نایاسایی ناوبرد و وتی که خروقاتێکی زۆر کراوه، به‌ڵام له ڕۆژی 16ی ئایاری 2018 كۆمیسیۆن لیژنه‌یه‌كی یاسایی له‌سه‌ر ناوبراو درووست كرد و بۆ ماوه‌ی 60 ڕۆژ له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه و هه‌فته‌ی ڕابردووش له‌سه‌ر قسه‌کانی داوای لێبووردنی کرد.
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که نه‌یویست ناوی بهێندرێت، بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی داوامان له ڕێكخه‌ری گشتی كردووه، پێش ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان متمانه له سه‌عید كاكه‌یی وه‌ربگیرێته‌وه و ڕه‌وانه‌ی دادگا بكرێت دوور بخرێته‌وه له گۆڕان.״
وتیشی: ״ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌یه له ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ئه‌وه‌یه كه سه‌عید كاكه‌یی خۆی هاوكار بووه له كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ساختهكارانی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئیستا جێگه‌ی سه‌رسامییه ئه‌و كه‌سه‌ی دوێنێ ته‌مسیلی حزبی ده‌كرد ئێستا پشتی تێ كردووین.״
لێدوانه‌کانی سه‌عید کاکه‌یی له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق که مانگی پێنجی ساڵی ڕابردوو ئه‌نجام درا ناکۆکیی و قسه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێنا.
جه‌لال جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامی جڤاتی گشتی و لێپرسراوی ژووری حكومه‌ت و په‌رله‌مانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״پاش پۆزشهێنانەوهی كاك سه‌عید كاكه‌یی تا ئێستا ئه‌وم نه‌دیوه و سه‌ردانی نه‌كردووین، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا دەمانەوێت بزانین لایەنە پەیوەندیدارەکان چ بڕیارێكیان ده‌بێت.״
وتیشی: ״دوای ئه‌وه‌ی زانیمان كێشه‌كه چۆن بووه، له نزیكه‌وه گوێ له بۆچوونه‌كان ده‌گرین، ئێمه‌ش وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ڕووی حزبییه‌وه بڕیاری خۆمان ده‌بێت.״
ئاژانس چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی كرد به سه‌عد كاكه‌یی، ئه‌ندامیی كۆمسیارانی عێراق، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو هیچ لێدوان و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بدات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسیۆنی عێراق بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״به‌هۆی سه‌عید كاكه‌یی كۆمسیۆن ماوه‌ی دوو مانگ كاره‌كانی ڕاگیرا، له پاش بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق و دهستبهكاربوونهوهمان له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌ندامانی كۆمسیاران، داوای لێبووردنی كردووه.״
وتیشی: ״لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی سه‌عید كاكه‌یی كۆتایی هاتووه و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو 21ی 1ی 2019 كۆمسیۆنی باڵا نووسراوی ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كردووه.״
پێده‌چێت له خستنه‌به‌رنامه‌ی کاری دۆسیه‌ی سه‌عید کاکه‌ییدا په‌رله‌مان متمانه‌ی لێ وه‌ربگرێته‌وه.
ته‌ها حه‌مه‌ئه‌مین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی یه‌کێتیی، به ״ئاژانس״ی ڕاگه‌یاند: ״پاش گه‌یشتنی نووسراوه‌كه‌ی كۆمسیۆن بۆ په‌رله‌مانی عێراق، كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بخرێته ده‌نگدانه‌وه ده‌توانین به ده‌نگی زۆرینه متمانه‌ی لێ وه‌ربگرینه‌وه.״