وەفدێکی هەرێم دەچێتە بەغدا
ئاژانس
حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا و وه‌رگرتنی دڵنیایی له به‌رده‌وامیی ڕه‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به وه‌فدێك له ئاستی باڵادا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، بەڵام گرێبەستەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت و حکومەتی تورکیا ڕێگری بەردەم ڕێککەوتنن.
ڕاگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم یه‌كێكه له‌و ئه‌گه‌رانه‌ی كه نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا به‌رده‌وام به گوێی حكومه‌تی هه‌رێمیدا ده‌ده‌ن له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رێم به یاسای بودجه‌ی عێراق و ڕادهستنهكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه، بۆ دڵنیابوون له به‌رده‌وامیی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
شێروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״كێشه هه‌یه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وت، حكومه‌تی هه‌رێم مه‌به‌ستیەتی گفتوگۆ بكات له‌سه‌ر شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكانی نه‌وت، یان ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا كردوویه‌تی كه گرفتی گه‌وره‌ی تێدایه״.
وتیشی: ״وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم له ئاستی باڵادا ده‌بێت، به‌شێكی ئه‌جێندای سه‌ردانه کە بۆ دڵنیابوونهوەیە له درووستنه‌بوونی كێشه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق مه‌به‌ستیەتی هه‌رێم له ڕێگه‌ی سۆمۆوه نه‌وت بفرۆشێت.״
بە پێی زانیارییەکانی بەردەست ״ئاژانس״، کێشەی گەورەی بەردەم هەرێم لە ڕادەستنەکردنی نەوتەکەی بە بەغدا دوو هۆکارە، یەکەم ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت کردوویەتی بۆ ماوەی درێژخایەن، دووەمیش ئەو گرێبەستە پەنجا ساڵیەیە کە لەگەڵ تورکیا واژۆی کردووە بۆ ڕەوانەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی جەیهانەوە، بۆیە ئەو وەفدە دەیەوێت لەمساڵدا تێکگەیشتنێک لەگەڵ حکومەتی ناوەند لەسەر ئەو پرسانە درووست بکات و تا بتوانێت بۆ ساڵی ئاییندە ڕێککەوتنێکی تەواوەتی بکات.
دانا جه‌زا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به ״ئاژانس״ی وت: ״كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند به‌م حكومه‌تە و حكومه‌ته‌كانی دواتریش چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵام پێویسته هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵیدا بڕۆین چاره‌سه‌ریان بكه‌ین״.
وتیشی: ״مه‌رج نییه له سه‌ره‌تادا ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت به‌ڵام گرنگه لێكتێگه‌یشتن هه‌بێت له‌سه‌ری و دواتر ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت.״