به‌رپرسه دهستگیرکراوهكانیان له عێراق هیچ له باره‌یه‌وه نادركێنن
ئاژانس
دوایین ده‌ركه‌وتنی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی، سه‌رۆكی ڕێکخراوی داعش له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌بری ئه‌وه‌ی ڕێگەی دۆزینه‌وه‌ی ئاسانتر بكات؛ ئاڵۆزتری كردووه، له ئێستادا ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق به هاوكاریی وڵاتانی تر به دوای ئه‌و شوێنه‌دا ده‌گه‌ڕێن، كه به‌غدادی خۆی لێ شاردووه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌و نهێنییه.
به‌شێك له ئاگادارانی ئه‌و پرسه پێیان وایه شێوازی مامه‌ڵه‌ی به‌غدادی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ڕێگر بووه له‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر شوێنه‌كه‌ی بزانن و سوودی له ئه‌زموونی كوژرانی سه‌ركرده‌ی گرووپه توندڕهوەكانی تر وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان چاره‌نووسی نه‌بێت.
به‌غدادی كه له لایه‌ن ئه‌مەریكاوه بڕی 25 ملیۆن دۆلار بۆ پاداشتی ده‌ستگیركردنی یان گه‌یاندنی زانیاری له‌سه‌ری داندراوه؛ له پاش كه‌وتنی ئه‌و گرووپه له شاری موسڵ له عێراق و باغۆز له سوریا په‌ناگه‌كانی كه‌م بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی هه‌واڵگری له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، كه نه‌یویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه به ״ئاژانس״ی وت: ״ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێـت به‌رده‌وام ده‌یكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی دیاری بكه‌ین و كۆتایی پێ بهێنین، به‌ڵام له ئێستادا ناوبراو كه‌سانێكی وای به ده‌وره‌وه نه‌ماوه كه متمانه‌یان پێ بكات به هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كه‌سه نزیكه‌كانی كوژراون.״
ئه‌بووبه‌كر به‌غدادیی 48 ساڵ، له شاری سامه‌ڕای باكووری به‌غدا له دایك بووه، هه‌رچه‌نده پێشتر له ساڵی 2004 ده‌ستگیر كراوه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مەریكاوه و بۆ ماوه‌یه‌ك له گرتووخانه‌ی بۆكا بووه، به‌ڵام دوای 10 مانگ ئازاد كراوه.
ئه‌و ته‌نها دوو جار له دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعشه‌وه ده‌ركه‌وتووه، یه‌كه‌میان له مزگه‌وتێكی شاری موسڵ له 2014 و دووه‌م جاریش ئه‌مساڵ بوو.
به‌در سائیغ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق به ״ئاژانس״ی وت: ״جوڵه‌ی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی داعشه‌وه زۆر نهێنی بووە و سوودیشی له ئه‌زموونی كوژرانی ئوسامه بن لادنی سه‌رۆكی پێشووی ڕێكخراوی قاعیده و ئه‌بو مسعه‌ب زه‌رقاوی، به‌رپرسی ئه‌و ڕێكخراوه له عێراق وه‌رگرتووه بۆ زیاتر خۆحه‌شاردان״.
وتیشی: ״به‌غدادی ده‌توانێت شێوه‌ی خۆی بگۆڕێت و گومان هه‌یه كه ناوبراو برابێت بۆ باكووری ئه‌فغانستان بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی تر له ئاسیای ناوه‌ڕاست یان برابێته ئه‌فەریقا به سوودبینین له بارودۆخی لیبیا و سودان و ناوچه‌كانی تری ئه‌و كیشوه‌ره״.
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رپرسانی ئه‌منیی عێراق هه‌وڵیان داوه، كه له ڕێگه‌ی ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كانی داعشه‌وه سۆراخێكی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی بزانن، به‌ڵام پێده‌چێت زانیارییه‌كی باوه‌ڕپێكراویان ده‌ست نه‌كه‌وتبێت.
هیشام هاشمی، پسپۆڕی كاروباری گرووپه توندڕەوەكان به ״ئاژانس״ی وت: ״سه‌ركرده ده‌سگیركراوه‌كانی داعش زانیاری‌یان له باره‌ی شوێنی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادییه‌وه نییه، چونكه ئه‌و كه‌سانه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان پێوه‌ی نه‌بووه، په‌یوه‌ندیی نێوانیان له ڕێگه‌ی نێوه‌ندگیره‌وه بووه، نه‌یانتوانیوه بیبینن بۆیه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق هیچیان له به‌رپرسه دهستیگراوهكانی ئه‌و گرووپه ده‌ست نه‌كه‌وتووه״.
هاشمی ده‌ڵێت: ״هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و وڵاتانی تریش كێشه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه نه‌یانتوانیوه خۆیان بخزێننه ناو گرووپی داعشه‌وه به تایبه‌ت كه پێشتر سیخوڕێكی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌و گرووپه‌دا ئاشكرا بووه و ده‌ستبه‌جێ كوژراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه به‌غدادی له نێوان سنووری عێراق و سوریا خۆی حه‌شار دابێت״.