پارتی پێی وایه بازنه‌ى كۆبوونه‌وه‌كان گه‌وره بكرێت و چوار لایه‌نه‌كه‌ى تریش له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ى پێنجقۆڵیدان
ئاژانس – ئارا ئیبراهیم
ڕاگه‌یاندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ پێكهێنانى لیژنه و سه‌ردانكردنى لایه‌نه سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به كێشه‌كانى ئێستاى هه‌رێم بۆ جارێكى تر لایه‌نه‌كان ده‌خاته‌وه سه‌ر ئه‌و مێزى گفتوگۆیانه‌ى كه له ماوه‌ى یه‌ك ساڵى ڕابردوودا هیچیان لێ سه‌وز نه‌بوو.
مه‌رجى پێشوه‌ختى لایه‌نه‌كان و ژماره‌ى لایه‌نه به‌شداربووه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كاندا هێشتا كرۆكى ناكۆكیى لایه‌نه‌كانه بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى په‌یامه‌كه‌ى بارزانى.
كۆبوونه‌وه پێنجقۆڵییهكان له ساڵى ڕابردوودا دواى نۆ كۆبوونه‌وه له نێوان پارتى و یه‌كێتیى و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووى ئیسلامی‌دا نه‌یتوانى كێشه‌ى پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات، پاش زیاتر له 14 مانگ جارێكى تر دواى په‌یامه‌كه‌ى مه‌سعود بارزانى چوار لایه‌ن له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ى پێنجقۆڵیدان و پارتی‌یش ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م حزبه‌كان به‌شدار بن.
كۆبوونه‌وه‌ى پێنجقۆڵى له ماوه‌ى سێ مانگدا ئه‌نجام درا كه له سه‌ره‌تاى مانگى حه‌وتى ساڵى 2015 ده‌ستى پێ كرد و كۆتاكۆبوونهوهش له 9/10/2015دا به‌بێ هیچ ئه‌نجامێك كۆتایى هات.
پاش په‌یامه‌كه‌ى بارزانى كه له 20/11دا ڕایگه‌یاند كه باس له هه‌رسێ پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌كات و داواى كۆبوونه‌وه له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، بێجگه له پارتى چوار لایه‌نه‌كه‌ى تر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى پێنجقۆڵین و پارتیش پێی وایه سه‌رجه‌م حزبه‌كان به‌شدار بن كه كورسیى په‌رله‌مانیان هه‌یه.
شوان شێخ ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان پێی وایه په‌یامه‌كه‌ى بارزانی پڕۆژه‌ى پارتییه و مه‌كته‌بى سیاسى پشتیوانیى كردووه و ده‌ڵێت: ״هه‌نگاوى عه‌مه‌لى بۆ ده‌نێین ئه‌وه‌ش پێویستى به گفتوگۆى لایه‌نه‌كانه بۆ چاره‌سه‌ركردن ״.
شوان شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌ى ڕه‌ت كرده‌وه كه له په‌یامه‌كه‌ى بارزانیدا پێشمه‌رجى تێدا بێت كه باسى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كردووه باسى سه‌رۆكایه‌تیى ههرێمیشى كردووه و بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״پێویسته ڕێكکه‌وتنى نوێ بكرێت كه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداریى كۆبوونه‌وه‌كان بكه‌ن و ناكرێت ته‌نها هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه كۆ ببنه‌وه و ئه‌وانه‌ى كورسیى په‌رله‌مانیان هه‌یه به‌شدار نه‌بن״.
بۆ گۆڕان چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به كۆبوونه‌وه‌ى پێنجقۆڵى ده‌كرێت نه‌ك به به‌شداریى لایه‌نى تر كه پێشتریش تێبینیى له‌سه‌ر زۆرى لایه‌نه به‌شداربووه‌كان هه‌بووه.
ڕه‌ئوف عوسمان سه‌رۆكى جڤاتى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت كۆبوونه‌وه‌ى پێنجقۆڵى بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى خه‌ڵك ئه‌وكات پرسى سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى هه‌رێم و ده‌شڵێت: ״سهرهگوریسهكه هه‌مووى لاى براده‌رانى پارتییه، ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كى خێرخوا هه‌بێت كه ئیمانى به‌وه هه‌بێت یه‌كێتیى له نێوان لایه‌نه‌كاندا درووست بكات ده‌توانێت هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات״.
ڕه‌ئوف عوسمان به״ئاژانس״ى وت: ״پارتى هه‌ر له په‌یامه‌كه‌ى بارزانیدا مه‌رجى داناوه كه ده‌ڵێت ئه‌و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانه نه‌مێنێت و ده‌سته‌یه‌كى نوێ دیارى بكرێت، ئه‌مه مه‌رجى پێشوه‌خته‌ى بارزانى و پارتییه״ و ده‌شڵێت: ״گۆڕان مه‌رجى نییه و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت ده‌بێت په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و له‌وێوه بڕیاره‌كان ده‌رده‌چێت״.
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كگرتووى ئیسلامی‌یش پێی وایه بێمتمانه‌یى دروست بووه له نێوان پێنج لایه‌نه‌كه‌دا كه پێویستى به كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و پێنج لایه‌نه هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
عوسمان كاروانى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كگرتوو به״ئاژانس״ى وت: ״بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م بارودۆخه‌ى كوردستان ده‌بێت كۆبوونه‌وه پێنجقۆڵییهكان ده‌ست پێ بكاته‌وه، چونكه بێمتمانه‌یى زۆر له نێوان ئه‌م پێنج لایه‌نه‌دا درووست بووه״.
له دواى شکستى كۆبوونه‌وه‌ى پێنجقۆڵى كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵییش له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا ئه‌نجام درا بێ ئه‌وه‌ى ئه‌ویش ده‌ره‌نجامێكى ئه‌وتۆى هه‌بێت كه پارتى و یه‌كێتیى و یه‌كگرتوو به‌شدار بوون تیایدا.
گۆران ئازاد، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى یه‌كێتیى به״ئاژانس״ى وت: ״زه‌مه‌نى كۆبوونه‌وه‌ى پێنجقۆڵیى ئه‌و كاته له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نى ئێستا جودایه، ئێستا گوزه‌رانى هاووڵاتیان خراپتره له‌و كاته كه چارهكهمووچه وه‌رده‌گرن و دوا ده‌كه‌وێت.״
وتیشی: ״زه‌مه‌نى كۆبوونه‌وه‌ى پێنجقۆڵى لاى هه‌موو حزبه‌كان وا بوو كه له‌ژێر فشار به زه‌خت ده‌توانێت هه‌ندێك ده‌ستكه‌وت ببات، به‌ڵام زه‌مه‌نى ئێستا ده‌ركه‌وتووه حزبه‌كان هه‌موو تواناى خۆیان تاقى كرده‌وه له به‌رانبه‌ر یه‌كترى، هیچ كامێك به‌زۆر و به‌فشار ناتوانێت لایه‌نه‌كه‌ى تر په‌راوێز بخات و ئه‌م قسه‌یه بۆ هه‌ر پێنج حزبه‌كه‌یه.״
ڕێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژى كۆمه‌ڵى ئیسلامی‌یش جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هیچ لایه‌نێك نابێت پێشمه‌رجى هه‌بێت ئه‌گه‌رنا وه‌ك كۆبوونه‌وه‌كانى پێشتر شكست ده‌هێنێت.
ڕێبوار حه‌مه‌د به״ئاژانس״ى وت: ״ده‌بێت په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و قسه له‌سه‌ر باشكردنى ژیانى خه‌ڵك بكرێت له نێوان پێنج لایه‌نه‌كه له‌سه‌ر گرفته‌كان״.
له ئێستادا دووباره مه‌ترسیی دووباره‌بوونه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى بێ ئه‌نجام هه‌یه له‌سه‌ر كێشه سیاسییه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ى له ساڵى ڕابردوو ڕووی دا.
د. شۆڕش حه‌سه‌ن، مامۆستاى زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆى سلێمانى به״ئاژانس״ى وت: ״كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵى و ئه‌و په‌یامانه‌ى بڵاو ده‌كرێنه‌وه هه‌مان تاسوحهمامى ساڵێك پێش ئێستایه‌و جارێكى تر ئێمه گه‌ڕاینه‌وه چوارگۆشه‌ى یه‌كه‌مى كۆبوونه‌وه‌ى پێنجقۆڵیى بێ ده‌رئه‌نجام، دیاره هه‌ریه‌كه و پێشمه‌رجى خۆى دیارى كردووه، پارتى گۆڕینى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى دیاری كردووه وه‌ك پێشمه‌رجێك، گۆڕانیش مه‌سه‌له‌ى سه‌رۆكایه‌تیى دیاری كردووه كه ئه‌م كێشانه له سه‌ره‌تاشەوە هه‌ر هه‌بووه״.
وتیشی: ״چاره‌سه‌رى كێشه‌كان به هه‌مان ئالیه‌تى پێشتر ناكرێت و ئه‌گه‌ر حزبه‌كان جددین له‌وه‌ى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن ده‌توانن حكوومه‌تى نیشتیمانى كاتیى بۆ ڕزگاركردنى خه‌ڵك پێك بهێنن و دواتر له‌سه‌ر كێشه‌كانى تر گفتوگۆ بكه‌ن״.