״مەترسی هەیە قۆرخی هێنان و فرۆشتنی دەرمان بکرێت״
ئاژانس – شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین
بە پێشنیاری وەزارەتی تەندرووستیی حکومەتی هەرێم بڕیار وایە کۆمپانیایەکی هێنانی دەرمان درووست بکرێت کە بە هاوبەشی لە نێوان کەرتی تایبەت و گشتیدا بکرێت و ڕاستەوخۆش سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی بکات، بەڵام گومان لەو کارە دەکرێت و دەوترێت هێنان و فرۆشتنی دەرمان قۆرخ دەکرێت.
بە مەبەستی ڕێکخستنەوە و زیاتر کۆنتڕۆڵکردنی دەرمان، لە ڕێگەی پڕۆژەیەکی وەزارەتی تەندرووستییەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بڕیاری درووست‌کردنی کۆمپانیایەکی دەرمانی دەرکردووە کە بە شێوەی هاوبەش لەنێوان حکومەت و کەرتی تایبەت بەڕێوەی بەرن و ڕاستەوخۆش لەژێر سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەت بێت، بە بڕوای پسپۆڕان و پەرلەمانتارانیش، ئەو کۆمپانیایە درووست‌کردنی کۆمپانیای نیشتیمانی بۆ دەرمانی لەبار بردووە و ئەو کۆمپانیایەی تر درووست دەکرێت.
زوڵفا مه‌حموود، سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له خولی ڕابردووی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا سێ جار نووسراوی فه‌رمیمان بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ناردووه كه داوامان كرد، یه‌ك سه‌رچاوه‌ی نیشتمانی دابمه‌زرێت بۆ كڕین و دابه‌شكردنی ده‌رمان، به‌ڵام وه‌ڵاممان نه‌درایه‌وه.״
وتیشی: ״له كۆتایی خولی ئێمه‌دا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به پێچه‌وانه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی ئێمه‌وه هێنانی ده‌رمانیان به نانیشتمانی ڕاگه‌یاند، كه پێویست بوو له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به یاسا ئه‌و پڕۆژه‌یه ڕیك بخرێت، نه‌ك له‌به‌ر خاتری دوو كه‌س یان حزبی باڵاده‌ست كۆمپانیا درووست بکرێت.״
هه‌رێمی كوردستان ساڵانه بۆ دابینكردنی ده‌رمان پێویستی به زیاتر له 868 ملیار دینار هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ״ئاژانس״ی ڕوون کردەوە، حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانه زیاتر له 760 ملیار دینار له دابینكردنی ده‌رمان بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی خه‌رج دەکرێت، ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق ساڵی ڕابردوو به به‌های 108 ملیار دینار ده‌رمانی بۆ هه‌رێم ناردووه.
پڕۆژەکەی وەزارەتی تەندرووستی کە سەرۆکی حکومەت بڕیاری لە بارەوە داوە ٤٩%ی دەرمان لە لایەن کەرتی تایبەتەوە دەهێندرێت و ٥١%یش لە لایەن وەزارەتی تەندرووستییەوە، بەڵام ڕاستەوخۆ بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەت دەبێت.
خاڵس قادر، وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״دامه‌زراندنی ئه‌و كۆمپانیایه باشترین ڕیگایه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ده‌رمان، به‌ستراوه‌ته‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.״
وتیشی: ״ئه‌و پڕۆژه‌یه پێویستی به پشتگیریی په‌رله‌مان نییه و حكومه‌ت ده‌توانێت كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان و كوالێتی بكات.״
پێشتر پەرلەمانتاران و پسپۆڕانی تەندروستی ڕەخنەی زۆریان لە هێنان و فرۆشتنی دەرمان دەگرت، بەڵام درووست‌کردنی ئەو کۆمپانیایەش بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی حکومەت بە چارەسەر نازانن.
حه‌سه‌ن ڕه‌مه‌زان ناسر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ده‌رمانسازانی كوردستان، بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״پڕۆسه‌ی هێنانی ده‌رمان ته‌نها به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و درووست‌کردنی کۆمپانیایەک جێبه‌جێ ناكرێت، پێویستە پەرلەمانی کوردستان بە وردی بڕیار لەو پرسە بدات.״
وتیشی: ״ئەو کۆمپانیایانەی ئێستا دەرمان دەهێنن کەمیان کۆنتڕۆڵ دەکرێن، چەند جارێکیش وەزارەتی تەندرووستی و حکومەتمان ئاگادار کردووەتەوە بەڵام بێ وەڵام بووە، دەبێت پڕۆسەکە بە وردی چارەسەر بکرێت نەک کۆمپانیای تر بۆ هێنانی دەرمان درووست بکرێت.״