ئاژانس
هه‌رچه‌نده به‌پێی یاسا پێویسته تا 17-9ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستاندا بكرێت، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردندا ترسێكی نوێی هه‌یه.
زمناكۆ جه‌لال، ڕێكخه‌ری ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به״ئاژانس״ی وت: ״ده‌بێت هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت، پشتگیری دواخستنی ناكه‌ین، ناكرێت بیانووی ڕێكنه‌كه‌وتنی سیاسیی لایه‌نه‌كان ببێته هۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان״.
وتیشی: ״ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت و تۆماری ده‌نگده‌ران پاك نه‌كرێته‌وه و ئه‌و ئاوارانه‌ی كه هاتوون ته‌زویریان پێ بكرێت به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه هه‌ڵبژاردنێكی ته‌زویر ده‌رده‌چێت״.