دەستەی دەستپاکیی هەرێم: دۆسیەکەیان لە لێکۆڵینەوەدایە
ئاژانس – هێمن مامەند
گەندەڵییەکانی یانەی وەرزشیی هەولێر ئاشکرا بوون و دۆسیەکەشیان لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ئاڕاستەی دەستەی دەستپاکیی هەرێم کراوە و ئەوانیش دەڵێن دۆسیەکەیان لە لێکۆڵینەوەدایە، بە پێی زانیارییەکانی بەردەست ״ئاژانس״یش زۆرینەی گەندەڵییەکان کە بە سەدان ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت لە گرێبەستی یاریزاناندا کراوە.
ئاشکرابوونی گەندەڵییەکان لە یانەی هەولێر ئەنجوومەنی وەزیران و دەستەی دەستپاکیی هەرێمی هێناوەتە سەر خەت و دۆسیەکەیان لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، بەڵام سەرۆکی یانەکە جگە لەوەی گەندەڵی لە یانەکەدا ڕەت دەکاتەوە ئاماژە بە قەرزاربوونی یانەکەشیان دەکات.
سهرچاوهیهكی ئاگادار كه نهیویست ناوی بهێندرێت به ״ئاژانس״ی وت: ״گەندەڵییەکانی یانەی هەولێر زیاتر لە گرێبەستی یاریزاناندایە، بۆ نموونە ئەگەر یاریزانێک بە ١٥٠ ملیۆن دینار کڕدرابێت ٢٠٠ ملیۆن نووسراوە.״
یانەی هەولێر مانگانە ٧٠ ملیۆن دینار لە حکومەتی هەرێم وەردەگرێت و ٨٥ ملیۆن دیناریش مانگانە کرێ لەو دوکان و بازاڕانە وەردەگرێت کە موڵکی یانەکەن و دراون بە کرێ.
حاكم ئهحمهد ئهنوهر، سهرۆكی دهستهی دهستپاكیی ههرێم بە ״ئاژانس״ی وت: ״ئەنجوومەنی وەزیران دۆسیەی یانەی هەولێری ڕەوانەی دەستەکەمان کردووە، ئێمەش لە لێکۆڵینەوە داین و ناتوانین هیچ زانیارییەکی لەسەر بڵاو بکەینەوە.״
بە پێی زانیارییەکانی بەردەست ״ئاژانس״ کە لە دەستەی دەستپاکییەوە وەری گرتووەن، گەندەڵیی یانەکە سەدان ملیۆن دینارە.
سەرەڕای ئەو تۆمەتانەی لە سەریەتی، ״ئاژانس״ ئەوەی زانیوە یانەکە قەرزاری چەند یاریزانێکە و بڕی قەرزی یاریزانانیشی دەگاتە یەک ملیار دینار.
عهبدوڵڵا مهجید، سهرۆكی یانهی ههولێر بە ״ئاژانس״ی ڕاگەیاند: پاش پێنج ساڵ ئەوە چەند مانگێکە حکومەت مانگانە ٧٠ ملیۆن دینارمان پێ دەدات.
وتیشی: ״ئێمه یانهیهكی پلهنایابی عێراقین بهشداریی پاڵهوانیهتی یانهكانی كوردستان و ههروهها پاڵهوانیهتی عێراقیش دهكهین، جگه لهمهش تیپی بالهی ههولێر و پاسكیلسواریشمان ههیه، ئهمانه ههمووی خهرجییهكی زۆری دهوێت״.
سەرەڕای ئەو تۆمەتانە یانەی وەرزشیی هەولێر ئامادەی لێکۆڵینەوە و وردبینین لە لایەن هەر دەزگا و دامەزراوەیەکەوە.
״جاران گەشتەکانمان بە فڕۆکە بوو، ئێستا ئەوە نەماوە و یەک دەرچوونمان دە ملیۆن دینارمان پێویستە، مووچەی کارمەندان دەدەین و چاککردنی یاریگای هەولێریش مانگانە پارەی دەوێت، سەرەڕای ئەوەش ئێمە یانەیەکی شەفافین و دەرگامان کراوەیە بۆ دەستەی دەستپاکی و هەر میدیا و دەستەیەکی تر بۆ وردبینی و لێکۆڵینەوە.״ سەرۆکی یانەی هەولێر وای وت.