ئاژانس
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه په‌كخستنی په‌رله‌مان به بڕیارێكی حزبی و له لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه دراوه.
یوسف محه‌مه‌د ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا وتی”پێویست ناكات شێر و رێوی بۆ بهێنینه‌وه، دیاره كێ په‌رله‌مانی په‌ك خستووه، پارتی به بڕیارێكی مه‌كته‌ب سیاسیه‌كه‌ی په‌رله‌مانی په‌كخست، هه‌ر بۆیه پێویسته كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كان له ژێر فه‌رمانی حزب بهێنینه ده‌ره‌وه”
یوسف محه‌مه‌د ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌وان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان مه‌ترسی داعش نه‌بێته هۆی لاوازكردنی دیموكراسیه‌ت له هه‌رێمی كوردستان.