پێده‌چێت هه‌وڵێک بۆ داخستنی که‌یسه‌که‌ی هه‌بێت
ئاژانس
جارێکی تر دانیشتنی دادگای کەرکوک لە بارەی دۆسیه‌کەی ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بە وەکالەت دوا خرا.
لە 26ی کانوونی یەکەمی 2018 لە لایەن دادگای کەتنی کەرکوکەوە سزای شەش مانگ زیندانی بە شێوەی غیابی دژی ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک دەرکرا بە پێی مادەی 331ی یاسای سزادانی عێراقی.
سێهه‌مین دانیشتنی دادگای كه‌ركوك له‌سه‌ر كه‌یسی ڕێبوار تاڵه‌بانی كه ٤ی ٣ی ٢٠١٩ به‌ڕێوه چوو، له‌سه‌ر داوای پارێزه‌ره‌كه‌ی دوا خرا بۆ ١ی ٤ی ٢٠١٩.
به پێی یاسا پێویسته دواخستن له ١٥ ڕۆژ زیاتر نه‌بێت به‌ڵام دادوه‌ر تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو دانیشتنه‌كه‌ی دوا خستووه و ڕه‌هه‌ندێكی نایاسایی به بڕیاره‌كه به‌خشیوه.
زهیر سركیس تۆما، به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی چاودێریی كه‌ركوك، كه پێشتر سكاڵای له‌سه‌ر ڕێبوار تاڵه‌بانی تۆمار كردبوو، سكاڵاكه‌ی كشاندووه‌ته‌وه و پێده‌چێت هه‌وڵێك هه‌بێت بۆ داخستنی كه‌یسه‌كه‌ی ڕێبوار تاڵه‌بانی له دادگای كه‌ركوك.
عەدنان سەید، بەرپرسی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی کەرکوکی یەکگرتووی ئیسلامی بە ״ئاژانس״ی وت: ״ڕۆژی دووشەممە 4ی ئازار دادگای کەرکوک دانیشتنی سەبارەت بە دۆسیه‌کەی ڕێبوار تاڵەبانی بۆ 1ی نیسان دوا خستووە.״
وتیشی: ״پێدەچێت ڕێککەوتنەکەی یەکێتیی و پارتی لە بارەی پرسی کەرکوک کاریگەری لەسەر دۆسیه‌کە درووست بکات.״
سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە بە ״ئاژانس״ی وت: ״ئەو دۆسیەی ڕێبوار تاڵەبانی لەسەری سزا دراوە پەیوەندیی بە وەرگرتنی مووچەوە هەیە کە ئەو سەرەڕای ئەوەی بە وەکالەت سەرۆکی ئەنجوومەن بووە کەچی مووچەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەرگرتووە.״
جگە لەم دۆسیەیه چەند دۆسیەیهکی دیکەش لەسەر ڕێبواڕ تاڵەبانی تۆمار کراوە کە دیارترینیان دیارنەمانی دوو ئۆتۆمبێلە کە پێشتر ناوبراو وەکو سەرۆکی ئەنجوومەن بە کاری هێناوە، هەرچەندە لە دوای ڕووداوەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 دەستپێشخەریی کردووە لە تۆمارکردنی سکاڵایەک لە بارەی دزرانی ئۆتۆمبێلەکانی کە لەنێو کێڵگەکەیدا لە لایەن هێزێکی سەربازییەوە براوە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: ״ئەو بابەتە بە سیاسی کراوە و لە لایەن دیوانی چاودێریی کەرکوکەوە سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە و داوا لە ئەندامانی ئەنجوومەنیش کراوە سکاڵا تۆمار بکەن بەو پێیەی بەهۆی ئەو کارەوە زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام بەشێکی زۆریان ڕەتیان کردووەتەوە سکاڵا تۆمار بکەن چونکە ڕێبوار تاڵەبانی لە دوای وروژاندنی بابەتەکه پارە زیادەکەی بە تەواوەتی گەڕاندووەتەوە و ڕادەستی دادگای کردووە.״