ئاژانس
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەبارەی کشانەوە بڕیاری دا و داوا دەکات حکومەت وەڵامی داواکاری خۆپیشاندەران بداتەوە و پەرلەمانیش لیژنە پێکبهێنێت.
هادی عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ناوەرۆکی ئەو بابەتانەی گفتوگۆی لەسەر کراوە و بریاری لەسەر دراوە لەبەلاغێک رایدەگەیەینین، لەماوەی دوو رۆژ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەئامادەبونی ئەمیندار و سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆبونەوەیەکی نائاسایی بەرێوەچوو، کە بارودۆخی سیاسی و قەیرانی دارایی و باری ژیان و گوەزارنی مامۆستایان و موچە خۆران و خۆپیچشدانەکان گفتوگۆی لەسەر کرد و حکومەتیشی خستە بەردەم بەرپرسیارەتی.
راشیگەیاند، کۆبونەوە داوا دەکات لیژنەیەک لەپەرلەمان پێک بێت بۆ بەدواداچون و لێپیچینەوە لەرووداوەکان کە بەداخەوە رەوتی خۆپێشاندانەکان بەلاریدا بران و لیژنەکە کاربکات بۆ ئازادکردنی بێ تاوانەکان و دەستنیشانکردنی تاوانباران و سزادانیان کە چەندین شوێنیان سوتاندوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئێمە داوا لەحکومەتیش دەکەین بەخێرای وەڵامی داواکاری خۆپێشاندەران بداتەوە بۆ دابینکردنی موچە و خزمەتگوزاریەکان، هاوکات حالەتی بەسەربارزی کردنی شارەکان کۆتایی پێبێنت.
سەبارەت بەکشانەوی یەکگرتوش لەحکومەت باسی لەوەکرد، یەکگرتوی ئیسلامی بەباشی زانی بەرژوەندی و داواکاری هاوڵاتیان بکاتە یاداشتێک ومانەوە و نەمانەوەی ببەستێتەوە بە جێبەجێکردنی داواکاری هاوڵاتیان و موچەخۆران بۆ ئەمەش یەکگرتوو بریاریدا تاوەکو ١٥ی ١ی ٢٠١٨ مۆلەت دەدات بەحکومەت و لەرێگەی شاندێک یاداشتی داواکاریەکانی هاوڵاتیان دەگەیەنێت بە حکومەت بۆ جێبەجێکردنی ئەگەر مۆلەتەکە کۆتایی هات، ئەوکاتە یەکگرتوو بریاری یەکلاکەرەوە دەدات.