ئاژانس:
ئاهەنگی هاوسەرگیریی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید و جۆرجینا رۆدریگێز لەهاوینی 2018دا بەڕێوەدەچێت، بەڵام هێشتا روون نەبۆتەوە بەر لەمۆندیال بەڕێوەدەچێت یاخود دوای مۆندیال.
رۆژنامەی كۆرێرێ دۆمانیای پورتوگالی، ئاماژەی بەوەكردوە كە رۆناڵدۆ و جۆرجینا رۆژێكی تایبەتیان بۆ ئاهەنگەكە دیاری نەكردوە، هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هێشتا چارەنوسی هەڵبژاردەی پورتوگال روون نییە بۆ سەركەوتن بۆ مۆندیالی 2018ی روسیا.
بەپێی رۆژنامەكە، ئەگەربێتوو پورتوگال بۆ مۆندیال سەربكەوێت، ئەوا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی رۆناڵدۆ لەمانگی ئابی 2018دا ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەگەر پورتوگال نەگاتە مۆندیال ئەوا ئاهەنگەكە پێشدەخرێت و رەنگە لەمانگی ئایاردا ئەنجام دەدرێت.