پله‌دارێكی سه‌ربازی سه‌رۆكی بانده‌كه‌یه و ئەوانی تریش دەستڕۆیشتوون
ئاژانس – هێمن مامه‌ند
مانگی ڕابردوو له سنووری ناحیه‌ی دیبه‌گه‌ی شاری هه‌ولێر باندێك بۆریی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی جیهان كون ده‌كه‌ن و بۆ ماوەی دوو مانگ نەوتی لێ دەردەهێنن، ״ئاژانس״ ئەوەی زانیوە كه سه‌رۆكی بانده‌كه‌ی كه‌سێكی پله‌داری سه‌ربازییه و پێنج کەسی دیکەش کە دەستڕۆیشتوون دەستگیر کراون.
به پێی زانیارییه‌كانی ״ئاژانس״، هێزه‌كانی ئاسایش باندێكی دزینی نه‌وتیان له سنووری ناحیه‌ی دیبه‌گه ده‌ستگیر كردووه، كه هه‌ستاون به كونكردنی بۆرییه‌كی نه‌وت. ئاسایش شەش کەسی دەستگیر کردووە و یەکێکیان خاوەنی ئەو بەنزینخانەیەیە کە بۆرییەکەی لێوە کون کراوە، بەڵام دوای چوار ڕۆژ ئەو کەسە ئازاد دەکرێت و ئەوانی تریش لە ئاسایشی تایبەت لە مەسیف دەستبەسەرن و دانەیەکیان پلەداری سەربازییە و ئەوانی تریش دەستڕۆیشتووی ناو حزب و حکومەتن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌م پرسه كه نه‌یویست ناوی بهێندرێت به ״ئاژانس״ی وت: ״كونكردنی بۆرییه نه‌وتییه‌كه، له لایه‌ن باندێكه‌وه بووه كه ژماره‌یان پێنج كه‌سه و سه‌رۆكی بانده‌كه‌ش كه‌سێكی پله‌داری سه‌ربازیی ده‌ستڕۆیشتووه.״
وتیشی: ״شوێنی کونکردنی بۆرییەکە پێی ده‌ڵێن مه‌فره‌قی دیبه‌گه كه ته‌نیا بیست ده‌قیقه‌یه‌ك له شاری هه‌ولێره‌وه دووره و به شه‌قامی كوبیان ناسراوه و ده‌كه‌وێته چوارڕیانی هه‌ولێر، مه‌خمور، كه‌ركوك، موسڵ و شوێنی كونكردنی بۆرییهكهش له‌ناو به‌نزیخانه‌یه‌ك بووه كه به‌نزیخانه‌یه‌كی ئه‌هلییه.״
ئەو بەنزینخانەیە ئێستا داخراوە و بە هێزێکی ئەمنیی زۆر تەنراوە.
״ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ستاون به‌م كاره پێشووتر ئه‌م بهنزیخانهیان به شێوه‌ی كرێ له خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌رگرتووه و ئه‌م كاره‌شیان له سه‌ره‌تای وه‌رزی زستانی ئه‌م ساڵه‌وه ئه‌نجام داوە.״ سەرچاوەکەی ״ئاژانس״ وای وت.
ئاشكراكردن و كونكردنی ئه‌م بۆرییه نه‌وتییه له كاتێكدایه، كه ״ئاژانس״ له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوودا باندێكی دزینی نه‌وتی له سنووری شاری هه‌ولێر ئاشكرا كرد، گەرچی له سه‌ره‌تادا ئاسایشی هه‌ولێر هه‌واڵه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، به‌ڵام دواتر ئاژانسی پاراستن هاته جواب و دانی به‌وه‌دا نا كه باندێكیان ده‌ستگیر كردووه و چه‌ند كه‌سێكی پله‌داری ئه‌منیی تێدایه لەسەر کونکردن و دزینی نەوت لە بۆرییەوە.
سەرچاوەکەی ״ئاژانس״ وتیشی: ״ئه‌و بۆییه‌ی کون‌یان کردووە، نه‌وتی كه‌ركوك و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بۆ توركیا ده‌گواسته‌وه، بانده‌كه به درێژایی 50 مه‌تر بۆرییه‌كیان بۆ ناو به‌نزیخانه‌كه ڕاكێشابوو، له‌وێ شه‌وانه نه‌وته‌كه‌یان ده‌رده‌هێناو پاشان له ڕێگه‌ی تانكه‌ر گواستوویانەتەوە و فرۆشتوویانە.״
ناحیه‌ی دیبه‌گه، 36 كیلۆمه‌تر له شاری هه‌ولێره‌وه دووره و ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای شاری هه‌ولێر و له ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به قه‌زای مه‌خموره بەڵام لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە ئیدارە دەدرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كه نه‌یویست ناوی بهێندرێت به ״ئاژانس״ی وت: ״له ئێستادا پێنج كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌م كاره ده‌ستگیر كراون، به‌ڵام ژماره‌یان له پێنج كه‌س زیاتره و پێده‌چێت له‌سه‌ر ئه‌م كاره چه‌ند كه‌سێكی تریش ده‌ستگیر بكرێن.״