ئاژانس
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕه‌خنه‌ی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك كۆماری توركیا گرت له به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و هاوڕێكانی، به‌ڵام ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاند كه ئه‌و گوێ به‌و ڕه‌خنانه نادات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له نوێترین لێدوانی‌دا ڕایگه‌یاند”توركیا چیدیكه ئه‌و وڵاته نیه كه ته‌نها فه‌رمانه‌كان جێبه‌جێ بكات، به‌لاشمه‌وه گرنگ نیه گه‌ر به دیكتاتۆر ناوم ببه‌ن، ئه‌وه له گوێیهكمهوه ده‌چێته ژوره‌وه‌و له‌وه‌ی دیكه‌وه دێته ده‌ره‌وه”
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردۆگان پاش ئه‌وه دێت كه ڕۆژی هه‌ینی 4ی تشیرنی دووه‌می 2016 به‌تۆمه‌تی لایه‌نگری بۆ په‌كه‌كه سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسهركۆی هه‌ده‌په و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی ئه‌و پارته ده‌ستگیركران.