بۆ قۆناغی دواى داعش پڕۆژه‌ى هه‌یه
ئاژانس
به‌ر له لایه‌نه سیاسییه‌كان عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عى شیعه‌كانى عێراق پڕۆژه‌یه‌كى ڕاگه‌یاند بۆ قۆناغى دواى داعش، كۆتاییهێنان به ده‌مارگیریى تائیفى و گه‌نده‌ڵى و په‌راوێزخستنى یه‌كترى دیارترین بنه‌ماكانى پڕۆژه‌كه‌یه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ى سیستانى لایه‌نه سیاسییه‌كانى خسته هه‌ڵوێستێكى دژواره‌وه به هێزه شیعه‌كانیشه‌وه، به‌و پێیه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌بوو سیاسه‌تمه‌داره‌كان هه‌نگاوى بۆ بنێن سیستانی كردى، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى له ساڵى 2014دا ده‌ستپێشخه‌ر بوو كه به فه‌توایه‌ك حه‌شدی شه‌عبیی درووست كرد كه ڕۆڵى سه‌ره‌كیى له پاراستنى عێراقدا هه‌بوو له ده‌ستى داعش.
هه‌ینیى ڕابردوو 14-7 عه‌بدولمه‌هدى كه‌ربه‌لائی نوێنه‌رى سیستانی له‌سه‌ر مینهرى مزگه‌وتى گه‌وره‌ى ئه‌و شاره و له وتارى نوێژی هه‌ینیدا پڕۆژه‌كه‌ى ئاشكرا كرد.
كه‌ربه‌لائی وتى: ״ده‌بێت په‌ند له سه‌رهه‌ڵدانى داعش وه‌ربگرین و هه‌وڵ بده‌ین كێشه و ناكۆكییه‌كانمان وه‌لا بنێین و سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه عێراق به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت، كه هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ى عێراق ڕووبه‌ڕووى هێرشی تیرۆر ببێته‌وه״.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ى سیستانى له كاتێكدایه ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه بایكۆتى سیاسهتمهدارهكانى كردووه و ڕێ نادات له‌گه‌ڵى كۆ ببنه‌وه و زۆرجاریش له ڕێگه‌ى نوێنه‌ره‌كانییه‌وه په‌یامه‌كانى خۆى ده‌گه‌یەنێت به هاووڵاتییان و حكوومه‌ت.
پڕۆژه‌كه‌ى سیستانی بۆ قۆناغى دواى ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵه كه ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه ئازادكردنه‌وه‌ى به ته‌واوى ڕاگه‌یه‌نرا، كه تیایدا داواى كۆتاییهێنان به ناكۆكیى سیاسى و تائیفى و په‌راوێزخستنى یه‌كترى كراوه.
كه‌ربه‌لائی وتى: ״ململانێى سیاسى نامانگهیەنێته هیچ ده‌ره‌نجامێك جگه له خوێنڕشتنى زیاترى عێراقییه‌كان و ده‌ستوه‌ردانى زیاترى وڵاتانى هه‌رێمى و ناوچه‌كه له بارودۆخى ناوخۆى عێراق به‌و پێیه‌ى له ئاستى ناوخۆدا براوه و دۆڕاو نابێت״.
بنه‌ماى سه‌ره‌كیى پڕۆژه‌كه‌ى سیستانی بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵیى ئیداری و دارایی و كۆتاییهێنانه به هاوپشكیى حزبی له وه‌رگرتنى پۆسته هه‌ستیاره‌كاندا״.
نوێنه‌ره‌كه‌ى سیستانى هۆشداریى دایه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌وه‌ى ئه‌وه‌ى هاتووەته پێشه‌وه له پاش داعش له عێراق دواده‌رفه‌ت ده‌بێت ئه‌گه‌رنا گه‌نده‌ڵى و كێشه‌ى تائیفى به‌رده‌وام ده‌بێت״.
ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى سیستانى له پاش ئه‌وه هات كه نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق یونامى ئاشكرای كرد كه بارودۆخى موسڵ به هۆى سێ ساڵ هه‌ژموونى داعش و شه‌ڕه‌كانى یه‌ك ساڵى ڕابردووه‌وه و كاره‌ساتباره.
جگه له‌وه‌ى هه‌ڵسانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابووریى ناوچه ڕزگاركراوهكانى ژێر ده‌ستى داعش حكوومه‌تى عێراقى ڕووبه‌ڕووى گوشارى زۆر ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر زۆره پڕۆسه‌ى سیاسى دواى ئه‌و گرووپه‌ش بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیران قورس‌تر بێت.
ناكۆكیى نێوان سوننه و شیعه گه‌یشتووەته ئه‌وپه‌ڕى ئاستى خۆى و كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى ناوه‌ندییش له جێى خۆیه‌تى، ئه‌گه‌ر هه‌یه به هۆى ڕیفراندۆمه‌وه به‌ره‌و خراپتر بڕوات.
پڕۆژه‌كه‌ى سیستانى ئه‌وه‌نده‌ى ئۆباڵى حكوومه‌ت و دامه‌زراوه ڕهسمییهكانى گرتووه ئه‌وه‌نده په‌لى نه‌كێشاوه بۆ پرسه‌كانى تر به‌و پێیه‌ى ئه‌و مه‌رجه‌عه شیعه‌یه پێى وایه كێشه سیاسی و تائیفییه‌كان بنه‌ڕه‌تى ئه‌و كێشانه‌ن كه ئه‌گه‌ر هه‌یه له قۆناغی دواى داعش ڕووبه‌ڕووى عێراق ببێته‌وه.
د. واسق هاشمى سه‌رۆكى ناوه‌ندى عێراقى بۆ لێكۆڵینه‌وه ستراتیژییه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه‌ى سیستانى و مه‌رجه‌عییه‌ته شیعه‌كان ده‌یكه‌ن له عێراقدا زامنى درووستنه‌بوونى كێشه‌یه و ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕۆڵى خۆى ده‌بێت.
د. واسق هاشمى به ״ئاژانس״ى وت: ״ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى سیستانى ئه‌گه‌ر هه‌یه بۆ شكستهێنان بێت به هه‌وڵى نهێنیى هه‌ندێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ له‌باربردنى ئه‌و دهستكهوتانهى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیران به ده‌ستی هێناوه له بوارى شه‌ڕى دژ به داعشدا״.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى سیستانى لایه‌نه سیاسییه‌كانى خسته هه‌ڵوێستێكى ئاڵۆزه‌وه به‌تایبه‌ت لایه‌نه سیاسییه شیعه‌كان به‌و پێیه‌ى له ساڵى 2014دا سیستانى دهستپێخشهر بوو بۆ درووستكردنى حه‌شدی شه‌عبی به فه‌توایه‌ك بۆ شه‌ڕى دژ به داعش كه ڕۆڵى سه‌ره‌كییان هه‌بوو له‌و پرۆسه‌یه‌دا و ئێستاش به‌ر له لایه‌نه سیاسییه‌كان پڕۆژه‌ى ده‌بێت.
سه‌رۆكى ناوه‌ندى عێراقى بۆ لێكۆڵینه‌وه ستراتیژییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پڕۆژه‌كه‌ى سیستانى پێش پڕۆژه‌ى لایه‌نه سیاسییەكان كه‌وتووه بۆ قۆناغى دواى داعش كه هیچیان هه‌نگاوى له‌و شێوه‌یه‌یان نه‌ناوه بۆ پڕۆسه‌ى دیالۆگ و ئاشته‌وایی و ده‌شڵێت: ״ئه‌وه سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌یه كه مه‌رجه‌عی شیعه‌كان بێهیوا بووه له‌وه‌ى سیاسه‌تمه‌داره‌كان ئه‌و كاره جێبه‌جێ بكه‌ن به هۆى سه‌رقاڵبوونیان به ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه״.