ئاژانس:
مەسعود ئۆزێلی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا كە بە رەچەڵەك توركە، دەستی بە ئامادەكارییەكانی كردووە بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو لەگەڵ ئامینە گوڵسێی ئەكتەری توركیدا هاوسەرگیریی بكات.
سایتی دۆیچەڤێللە بڵاویكردەوە، لەم چەند رۆژەی رابردوودا ئەستێرەكەی یانەی ئارسناڵ لەگەڵ ئامینەی خۆشەویستیدا چاویان بە رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆك كۆماری توركیا كەوتووە و بانگێشتیان كردووە بۆ ئەوەی لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیاندا ئامادە ببێت.
هاوكات گۆڤاری فۆكس ئاماژەی بەوەكردوە، ئەردۆگان بانگێشتنامەكەی قبوڵ كردووە.
ئەمە جاری یەكەم نییە، ئۆزێل چاوی بە ئەردۆگان بكەوێت، بەڵكو بەر لەمۆندیالی 2018ی رووسیایش ئۆزێل سەردانی سەرۆك كۆماری توركیای كرد، كە دواتر روبەڕوی رەخنەی زۆر بۆوە،