ئەمریکا لەڕێی باڵیۆزخانەکەیەوە لە عێراق هەوڵەکانی دەخاتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی دۆخی چەقبەستووی هەرێمی کوردستان.
بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا، ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پێشنیازی کردووە، کە دانیشتنێک لە نێوان لاهور شێخ جەنگی و مەسعود بارزانیدا ئەنجام بدرێت، ئەم گفتوگۆیانە لە دوا سەردانی باڵیۆز جۆنزدا هاتووە بۆ سلێمانی.
دواتر باڵیۆز سەردانی بارزانی کردووە و بیرۆکەکەی لەگەڵ تاووتوێ کردووە و بارزانیش پێی باش بووە، هەردوولا کۆببنەوە بۆ چارەسەری دۆخی
چەقبەستووی هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی ترەوە ئاژانس لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ناو بزووتنەوەی گۆڕانەوە زانیویەتی لە ماوەی ڕابردوودا لاهور شێخ جەنگی و نەوشیروان مستەفا دیداریان لەگەڵ یەک کردووە و تاوتوێی بیرۆکەکەی ئەمریکا کراوە بە مەبەستی ئاسایی کردنەوەی دۆخی هەرێم.
دەشوترێت ئەگەر هەیە لە ئەنجامدانی دیدارەکەدا پەیامێکی نەوشیروان مستەفا بگەیەندرێت بە بارزانی.
ئەمریکییەکان پێشنیازێکی نوێ بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی هەرێم دەخەنەڕوو

Related Articles
Warning: assert(): Assertion failed in /var/www/wp-content/themes/goodnews 5.8.3/comments.php on line 1