بنکەیەک دادەمەزرێنێت و گەورەترین دەبێت لە ڕۆژهەڵاتدا
ئاژانس
ئەمەریکا بنکەیەکی سەربازی لە هەولێر دەکاتەوە و لەوێشەوە چاودێریی دۆخی سیاسیی و سەربازیی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت، درووسکردنی ئەو بنکەیەش دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دێت لە ڕۆژئاوای کوردستان.
ڕۆژی 19ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو له بڕیارێكی له‌ناكاودا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا بڕیاری دا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ڕۆژئاوای كوردستان بكشێنێته‌وه، میدیاكانی ئه‌مەریكا له چه‌ند ڕاپۆرتێكدا ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه ئه‌مەریكا پێش كشانه‌وه‌یان له سوریا ده‌یانه‌وێت بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان درووست بكه‌ن.
له میدیایه‌كی ناوخۆی هه‌رێم ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌مەریكا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ و پێشمەرگەی کوردستان و یەپەگە چاودێری ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن، بەڵام ئەو زانیارییانە ڕەت دەکرێنەوە.
دلۆڤان حه‌كیم، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ به «ئاژانس»ی ڕاگەیاند، ئه‌گه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی ئەمەریکا له سنوری هه‌ولێر درووست بكرێت هیچ هێزێكی ئه‌وان ناچێته ئه‌و بنكه‌یه، چونكه به وته‌ی خۆی بنكه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئەمەریکا ده‌بێت و هیچ هێزێكی تری تێدا نابێت.
به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی پنتاگۆن كه بۆ میدیاكانی ئه‌و وڵاته قسه‌یان كردووه، ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته گه‌وره‌ترین بنه‌كه‌ی سه‌ربازیی ئەمەریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌وێوه چاودێریی دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت نه‌ك ته‌نیا سوریا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌شێكی زۆر له سه‌ربازه‌كانی عێراقیش بۆ ئه‌و بنهكهیه ده‌گوازرێنه‌وه.
یه‌كێك له‌و ئه‌ركانه‌ی ئەمەریکا له‌و بنكه‌یه‌دا جێبه‌جێی ده‌كات مه‌شق و ڕاهێنانه به هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ی هه‌رێم و سوپایه‌كی تۆكمه بۆ ڕۆژئاوای كوردستان كه پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ بڕیاره ببێته به‌شێك له‌و سوپایه ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به «ئاژانس»ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌ی ئەمەریکا بڕیاری لێ داوه تا ئێستا هه‌ر قسه‌یه كه گوایه له نزیك مه‌خموور دروست ده‌كرێت، به‌ڵام به وته‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه كه ئەمەریکا به فه‌رمی ئه‌و بنكه‌یه له هه‌رێم درووست ده‌كات یان نا.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌ش كرد، هیچ هێزێكی پێشمه‌رگه نابێته به‌شێك له‌و بنكه سه‌ربازییه‌ی ئەمەریکا.
له لایه‌كی تره‌وه ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مەریكی له ڕاپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئارامترین و پارێزراوترین شوێنه بۆ جێگیركردنی هێزه‌كانی ئەمەریکا تاكو له‌وێوه چاودێریی دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ن، ڕۆژنامه‌كه هه‌رێمی به شوێنگره‌وه‌یه‌كی باشی بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیكی توركی زانیوه.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نووری مه‌حمود، وته‌بێژی هێزه‌كانی یه‌په‌گه به «ئاژانس»ی ڕایگه‌یاند، بیستوومانه كه ئەمەریکا هێزه‌كانی له باكوری سوریا بكشێنه‌وه ده‌چنه باشوری كوردستان.
وته‌بێژی یه‌په‌گه باس له‌وه‌ش ده‌كات، بوونی هێزه‌كانی ئەمەریکا له باشوری كوردستان شتێكی گرنگ ده‌بێت بۆ زیاتر پاراستنی كورد له ناوچه‌كه، پێشبینیش ده‌كات ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئەمەریکا بكشێنه‌وه ئه‌وا بۆ باشوری كوردستان ده‌چن، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئەمەریکا ده‌یه‌وێت له ناوچه‌كه بمێنێته‌وه و به ته‌واوه‌تی نه‌كشێته‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به فورات نیوزی ڕاگه‌یاند، هێزه‌كانی ئەمەریکا ئه‌گه‌ر له‌سوریا بكشێنه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ عێراق و له نزیك هه‌ولێر جێگیر ده‌كرێن تا له‌وێوه چاودێری دۆخی سوریا بكه‌ن نه‌ك بۆ پرسێكی تایبه‌ت به عێراق بێت.