ئاژانس
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرتەیەکی ڤیدیۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە کە تێیدا پیاوێک گرتەیەکی ڤیدیۆی تۆمار کردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە پاش ئەوەی ٧ جار چۆتە لای هاوسەرەکەی بەڵام بۆی دەرکەوتووە کە ژنەو پێشتر پەیوەندی هەبووە.
بەڵام سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان لە بارەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەوە ڕای گەیاندووە”ئه‌و كه‌یسه حوزه‌یرانی ساڵی 2016 رویداوه، هاوسه‌ری كچه‌و برایه‌كی ئه‌و گرته ڤیدیۆیان تۆماركردووهتهوه وه‌ك به‌ڵگه له‌سه‌ر كچه‌كه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه له شوێنی داڵده‌دانی هه‌ڕه‌شه لێكراوان ده‌پارێزرێ و پشكنینی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت ده‌رده‌كه‌وێت بێ تاوانه‌و هیچ گرفتێكی نیه”.
سۆران عومه‌ر وتوشیەتی” پاش ئەوە هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕوبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌و به‌ساڵێك زیندانی سزا ده‌درێت كه‌تا ئێسته له‌زیندانه، پاش ئه‌وه كچه‌كه ده‌چێته‌وه نێو خانه‌واده‌كه‌ی و سوپاس بۆ خوا سه‌لامه‌ته‌و خێزانه‌كه‌شی دڵنیا ده‌بنه‌وه له‌وه‌ی كه پاك و بێ تاوانه”.