واڵس یوڤیتیک
وەرگێڕانی: تەلار محەمەد
پیرۆزە تۆ کتێبەکانت ئەخوێنیتەوە، ڕەفەی کتێبەکانت هێندە بچکۆلەیە کە دەتوانیت دەستی بەسەردا بگریت، تۆ هێزی بیکردنەوەی کەسێکت هەیە کە زۆر دەخوێنێتەوە، بەڵام خۆیان ماندوو ناکەن بە بیرکردنەوە تا پلەیەک کە چیتر نەزانن چەند کتێبی نەخوێنراویان هەیە، ئەو کەسانەی کە ناخوێننەوە لەوانەیە وا بیر بکەنەوە کە هەموو خوێنەرەکان هاوشێوەی تۆن، تۆ بەشێکیت لە گرووپێکی بچکۆلەی خوێنەر کە دەتوانن دەست بەسەر خۆیاندا بگرن کاتێک کە لێدوانەکە دێتە سەر وشەی نووسراو، چێژ لەو توانایەت وەربگرە کە دەتوانیت ناوی هەموو کتێبەکانت بنێیت… لە ئێستادا.
بێچارەی ئازیز، تۆ ئەو کەسەی کە باشترین ویستت هەبوو، تۆ دەستت کرد بە ڕێکخستنی کتێبەکانت بەو بڕوایەی کە تۆ لە ڕاستیدا ئەو کتێبانە دەخوێنیتەوە کە لەوێدا داتناون، تۆ هیچ بیرۆکەیەکت نەبوو، کاتێک دەستت بەمە کرد، کەوا تۆ هێزێکی لاوازت دەبێت بۆ دەستگرتن بەسەر ئارەزووەکانتدا کاتێک کە بابەتەکە دێتە سەر کتێبفرۆشی و کتێبخانەکان، زوو ئارەزووت بۆ کتیب دەستی گرت بەسەرتدا، تۆ هەی چاوچنۆکی بچکۆلە، تۆ و کتێبە ڕێکخراوەکانت فراوانتر و بەرزتر بوون، ئێستا تۆ کتێبی نەخوێنراوت زیاترە لە کتێبی خوێنراو، بەخێر بێیت بۆ یانەکە.
هەبوو نەبوو لە شوێنێکی زۆر دوور {یان تەنانەت ئەو خانووەی کە بە تەواوەتی تێیدا دەژیت ئێستا}، پێشتر بڕوات وا بوو کەوا ئەو کتێبانەی کە هەتە دووبارە و دووبارە دەیانخوێنیتەوە، بۆیه تۆ هەر هەموویانت هێشتەوە، هەر هەموویان، لە کۆتاییدا دانت بەوەدا نا کەوا هەندێ کتێب بە هیچ جۆرێک دووبارە ناخوێنرێنەوە، بەڵام تۆ نەتدەتوانی {یان نەتدەویست} لێیان جیا ببیتەوە، تۆ بڕیارت دا بەکاریان بهێنیت وەکو دیکۆر و هەر زوو {واو، ئاگردانی کتێبە جوانەکە}ت پڕ بوو، بۆیە تۆ دەستت کرد بە بنیاتنانی کتێبی هەڵچنراو، پێش ئەوەی کە بزانیت چەند کتێبی هەڵچنراوی نموونەییت هەیە، {دوای ماوەیەک ژوورێکی پڕت دەبێت لە کتێبی هەڵچنراوی نموونەیی…بەختێکی باش لەگەڵ ئەوەدا.}
تۆ بەخشەریت: تۆ ئەو کەسەی کە ڕاستیی بارودۆخێک قبووڵ دەکات، ئەو کەسەی (دەزانم- من- هەرگیز- ئەم- کتێبانە- دووبارە- ناخوێنمەوە) بەڵام بە هەر جۆرێکیش بێت دەیانهێڵیتەوە، بۆ ماوەیەکی درێژ کتێبت دەست کەوتووە کە لە ڕاستیدا گۆڕیوتن بۆ شتێک کە سوودی لێ ببینیت (مێز، گڵۆپ، پەڕەی دیوار) لەبەر ئەوەی کە ناتوانیت لە کۆڵ خۆتیانی بکەیتەوە، هێشتا ئەوان هیچ جێگەیەکیان نییە ڕووی تێ بکەن، پیرۆزە تۆ کێشەیەکی چارەسەرنەکراوی کتێبت هەیە، هیچ چارەسەرێک نییە، تەنها پینتەریست و وانە هەن کە دەدوێن سەبارەت بە چۆنیەتیی تێکەڵکردنی کتێبی نەخوێنراو لە سوودی ڕۆژانەدا.