ئاراس حەسەن
جارێك وه‌زیری هێزی به‌رگریی ئیسرائیل وتی ״نه خۆشه و نه سیاسه‌ته ئه‌گه‌ر به ده‌ستی خۆت دووژمنهكهت بكوژیت، چێژ و سیاسه‌ت له‌وه‌دایه كه بتوانیت وا له دووژمنهكهت بكه‌یت یان خۆی خۆی بكوژێت، یان به ده‌ستی براكه‌ی بكوژرێت״. ئه‌م قسه‌یه ڕێك پارتی به‌رامبه‌ر یه‌كێتیی جێبه‌جێی كرد.
ئێستا، كه ئاوڕ له ساڵی ڕابردوو ده‌ده‌ینه‌وه به جوانی ئه‌وه ده‌بینین كه براكانمان هه‌مان كاریان له‌گه‌ڵ كردووین. پێش ئۆكتۆبه‌ر ئه‌وان به ده‌ستی خۆیان، هه‌وڵ و هیوای چاككردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی و بووژاندنه‌وه‌ی كوردستانیان ناكام كرد.
بڕوانه چی ڕووی دا؟ دوو هه‌فته پاش كۆچی دوایی نه‌وشیروان موسته‌فا، مه‌سعود بارزانی له ٧ی ٦ی ٢٠١٧ لیژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆمی درووست كرد و خۆی بوو به سه‌رۆكی. تا ئه‌و كاته بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم، و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو. به‌ڵام هیچ كام له‌و دوو پۆسته بارزانیی تێر نه‌ده‌كرد و ده‌رفه‌تی له ناو گۆڕه‌پانی سلێمانیدا بۆ دابین نه‌ده‌كرد. تا ئه‌و كاته‌ش، پارتی ئه‌و حزبه نه‌بوو له سلێمانی، كاڵاكانی كڕیاری هه‌بێت. بۆیه له هه‌موو هه‌لێك ده‌گه‌ڕا به كاری بهێنێت، و هه‌لی زێڕین ئه‌وه بوو لیژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم درووست بكات و سواری شه‌پۆلی كوردایه‌تی ببێت و قه‌وانی سه‌ربه‌خۆیی لێ بدات و بتوانێت ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی و بڕیاره‌كانی مه‌دره‌سه‌ی سلێمانیدا. بارزانی، به سودوه‌رگرتن له هه‌ندێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم ئه‌مه‌ی كرد.
ئه‌و نه‌یهێشت یه‌كێتیی بپه‌رژێته سه‌ر خۆڕێكخستن پێش كۆچی دوایی سكرتێره كاریزماكهی، ئه‌و نه‌یهێشت یه‌كێتیی پابه‌ند بێت به بڕیاره‌كانی به‌رامبه‌ر گۆڕان، و نه‌یهێشت دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان موسته‌فا، یه‌كێتیی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئایینده‌یه‌كی هاوبه‌ش چێ بكه‌ن. ئه‌و نه‌یهێشت سه‌قامگیریی كوردستان به‌رده‌وام بێت.
به‌ڵام ئه‌و به ته‌نها نه‌بوو. براكانمانیشی له‌گه‌ڵ بوو. براكانمان كێن؟ ئێوه ده‌یانناسن. هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ن كه یه‌كێتیی و گۆڕانیان فرۆشت. براكانمان سڵیان له‌وه نه‌كرده‌وه به چاوی به‌ستراو و ده‌ستی له‌رزۆكه‌وه، به ته‌نافی بارزانی بچنه ناو بیری گشتپرسی، و هه‌موو ئایینده‌مان و سه‌روماڵمان به داروبه‌رددا بده‌ن. ئه‌وان چوونه ناو چاڵی بارزانی، و له‌وسه‌ره‌وه، لاشه‌ی شه‌هیدی یه‌كێتیی كه كه‌وتبووه ژێر زنجیری ده‌بابه، دهرهاتهوه. براكانمان خه‌نجه‌ریان پێ بوو. له یه‌كێتییان دا و له گۆڕانیان دا و له سلێمانی و كه‌ركوك و هه‌موو كوردستانیان دا. به‌ڵام زاتیان نه‌بوو بۆ یه‌ك جاریش بێت له بارزانی بپرسن ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆمه‌كه‌ی بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی نه‌بوو، ئه‌دی بۆچی ١٨٥ هه‌زار كه‌سی له كه‌ركوك ئاواره كرد و پرسی كوردی كرد به ژێر میلیشیاوه؟
براكانمان ناپرسن. به‌ڵام ئێوه وه‌ڵامه‌كه وه‌ربگرن. ئۆكتۆبه‌ر سه‌رباری هه‌موو خراپییه‌كانی، ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه توانی ڕووی هه‌ندێك نامه‌ردی مێژویی هه‌ڵبماڵێت. نامه‌رد خۆ شاخ و گوێی نییه. نامه‌رد پێچه‌وانه‌ی مه‌رده. مه‌رد قازی محه‌مه‌د بوو كه ڕاستگۆ و شه‌هید بوو له پێناو ئامانجه‌كه‌یدا. نامه‌ردیش ئه‌وانه‌ن كه شكستی خۆیان بخه‌نه ئه‌ستۆی خه‌ڵكی تر.