هاووڵاتییانی ئه‌و پێكهاته‌یه بایكۆتی ده‌نگدان ده‌كه‌ن
ئاژانس
سوننه‌كانى عێراق به پێچه‌وانه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كانى تره‌وه ناكۆكن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق كه بڕیاره له مانگى ئایارى ساڵى داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.
به‌شێك له نوێنه‌رانى ئه‌و پێكهاته‌یه ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دوا بخرێت، بۆ ئه‌وه‌ش زۆریى ئاواره سوننه‌كان و ناكۆكیى سیاسیى ناوخۆیان له‌گه‌ڵ شیعه‌كانیش له لایه‌كى تره‌وه به پاساو ده‌زانن بۆ ئه‌و داواكارییه.
به‌ڵێنه‌كانى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیران له كۆتایى مانگى ڕابردوودا بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌یتوانى سوننه‌كان دڵنیا بكاته‌وه كاتێك وتى: ״ژینگه‌یه‌كى گونجاو بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن دابین ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان״.
21ى ئه‌م مانگه محه‌مه‌د خالیدى سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیى هێزه عێراقییه‌كانى سوننه له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا داوای كرد كه هه‌ڵبژاردن سێ بۆ چوار مانگ له واده‌ى دیاریكراوى خۆى دوا بخرێت و حكومه‌تێكى ڕزگاریى نیشتیمانى پێك بهێنرێت له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئاواره‌كان و ئارامیى بارى ئاسایشى پارێزگا سوننه‌كان״.
به هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه زۆربه‌ى دانیشتووانى شاره سوننه‌كان ئاواره‌ى شاره‌كانى تر‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بوون، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیى له لای سوننه‌كان درووست كردووه كه ئه‌گه‌ر له‌و واده‌یه‌ی دیاری كراوه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت نه‌توانن ده‌نگى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان به ده‌ست بهێنن.
ئه‌و داواكارییه‌ى سوننه‌كان له لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن هه‌ڵبژاردن له كاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و دوا نه‌خرێت.
محه‌مه‌د ناجى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له كوتله‌ى به‌در به ״ئاژانس״ى وت: ״هیچ ده‌قێكى ده‌ستووری نییه ڕێگە بدات به دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌گه‌ر كێشه‌ى ئاواره‌كانیش بۆ به‌شێك له لایه‌نه‌كان پاساو بێت بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن به‌م نزیكانه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.״
وتیشى: ״به‌شێك له به‌رپرسه شكستخواردووه‌كان ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت״.
ئه‌و داواكارییه‌ى سوننه‌كان له كاتێكدایه كه كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌یی خۆى ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتى خۆیدا.
میعه‌ن عه‌بد مهنتوش سه‌رۆكى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا وتى: ״سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانمان كردووه و پلانمان بۆ هه‌موو هه‌نگاوه‌كان داناوه و نووسینگهكانمان له سه‌رجه‌م پارێزگاكان له ژینگه‌یه‌كى ئاسایی‌دا كارى خۆیان ده‌كه‌ن״.
ئه‌حمه‌د به‌درى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى قانوون به ״ئاژانس״ى وت: ״كاتى هه‌ڵبژاردن دیاری كراوه و كۆمیسیۆنیش ئاماده‌كارییه‌كانى كردووه و پاڵپشتیى له‌و واده‌یه كرد كه حكومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و پڕۆسه‌یه دایناوه، بۆیه ئه‌و داواكارییانه‌ى كه هه‌وڵى دواخستنى ده‌ده‌ن شكست ده‌هێنن.״
وتیشى: ״پاساوى هێزه سوننه‌كان بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن نالۆژیكین و زۆربه‌ى ناوچه‌كانیان له ده‌ست داعش ڕزگار كراون״.
پێ ده‌چێت سیناریۆكانى پشت داواكاریى به‌شێك له سوننه‌كانه‌وه بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان جیاواز بێت له‌وه‌ى ڕاگه‌یانراوه و له‌ده‌ستدانى جه‌ماوه‌رى به‌شێك له‌و لایه‌نانه له ناوچه‌كانیان هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه بێت بۆ ئه‌و داواكارییه.
ساجد محه‌مه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له هاوپه‌یمانیى هێزه عێراقییه‌كان به ״ئاژانس״ى وت: ״له‌ده‌ستدانى جه‌ماوه‌رى به‌شێك له سه‌ركرده سوننه‌كان له‌و ناوچانه‌ى كه داعش ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتبوون هۆكارى سه‌ره‌كیى داواكاریى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه.״
وتیشى: ״ئه‌گه‌ر هه‌یه زۆربه‌ى هاووڵاتییانى سوننه بایكۆتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو بكه‌ن به‌و پێیه‌ى نوێنه‌ره‌كانی پێشوویان به كاروبارى كه‌سى خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ بوون و نه‌هامه‌تییه‌كانى ئه‌وانیان له بیر كردووه״.