ئیسماعیل تەها
ئه‌و كه‌سانه‌ى له كايه‌ى سياسى كار ده‌كه‌ن، پێويسته له هه‌موو كه‌س زياتر ژيرانه بير بكه‌نه‌وه، لێزانانه بڕيار بده‌ن، دوور بن له سۆز و هه‌ڵچوون و ڕقهه‌ڵگرتن به‌رامبه‌ر هاوپيشهكانيان، هه‌ركات كاراكتهرى سياسى له كاركردندا يه‌كێك له‌و لايه‌نانه‌ى به‌سه‌ردا زاڵ بوو، ئه‌وكات سياسیيهكى سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه هيچ بڕيارێك نیيه يه‌كێك له‌وانه نه‌بێته ڕێگر له به‌رده‌مى ئه‌گه‌ر خۆى لێ دوور نه‌خاته‌وه، كه‌م بڕيار هه‌يه خاڵى بێت له‌و لايه‌نانه‌ى ده‌روونى مرۆڤه‌كان، سياسيیهكانيش وه‌ك هه‌موو كه‌سێكى ئه‌م كۆمه‌ڵگايه مرۆڤن، ئه‌وه‌ى ئه‌وان جيا ده‌كاته‌وه كاركردنيانه له كايه‌ى سياسى.
كۆمه‌ڵى ئيسلامى يه‌كێكه له حزبه سياسيیه‌كانى كوردستان، مێژوویەكى هه‌يه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى، دواتر خاوه‌نى مێژوویەكى سه‌ربه‌خۆيه، به چه‌ندين ههورازونشێوى سياسیى سه‌ختدا ڕۆيشتووه، به تايبه‌ت له پێنج ساڵى يه‌كه‌مى درووستبوونى، ئه‌مه‌ش بووه هۆى ده‌رخستنى هه‌ندێك كاراكتهرى سياسى كه تا ئێستاش خۆيان به ميراتگرى كورسيیهكهى حزب ده‌زانن، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌و حزبه بۆ ئه‌وان درووست كرابێت.
هه‌ر له سه‌ره‌تاى درووستبوونيیهوه چه‌ند كه‌سێك ده‌يانه‌وێت ئه‌و حزبه بۆ خۆيان قۆرغ بكه‌ن، چونكه ده‌زانن ده‌ركه‌وتنيان به‌نده به كۆمه‌ڵ، هه‌ميشه كاريش له‌سه‌ر ئه‌ميره‌كه‌يان ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌نده بێخه‌م بێت.
له ئێستادا، ئارام قادر سه‌ركرده‌ى ديارى كۆمه‌ڵ به هۆى ڕه‌خنه‌ى زۆرى له شێوازى كارکردنى كۆمه‌ڵ له‌و حزبه دوور كه‌وتووەته‌وه، سه‌رقاڵى درووستكردنى به‌ره‌يه‌كى تره بۆ ئه‌وه‌ى درێژه به چالاكیيه سياسيیه‌كانى خۆى بدات، كه ئه‌مه مافى خۆيه‌تى وه‌ك هه‌ر كاراكته‌رێكى سياسیى به‌شداریى سياسى بكات، نه‌ياره‌كانى ڕۆژبه‌ڕۆژ زياتر دڵخۆش ده‌بن به دووركه‌وتنه‌وه‌ى، له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێكى تازه‌ى، ئه‌وان گه‌زگه‌ز باڵا ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه سيفه‌تى مرۆڤه بێبهرههمهكانه، ئه‌وه‌ى تا ئێستا به ئاشكرا قسه‌يه‌كى نه‌بووبێت، ئه‌ميرى كۆمه‌ڵه! ئايا ئه‌و حه‌ز ده‌كات ئارام قادر بچێته ده‌ره‌وه؟ خودى ئارام قادر به مه‌ترسى ده‌زانێت بۆ سه‌ر پۆسته‌كه‌ى خۆى؟ چى له په‌ناى بێده‌نگیى ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه؟
عه‌لى باپير ماوه‌ى پانزده ساڵه ئه‌ميرى ئه‌و حزبه‌يه، كه ئه‌مه دواجار ئه‌وه خاڵێكى ناشيرینه بۆ خودى خۆى، له‌و ڕووه‌وه‌ى تا ئێستا كه‌سێكى درووست نه‌كردووه جێگاى ئه‌و بگرێته‌وه، له وڵاتان درووستكردنى سه‌ركرده له حزبه‌كان شتێكى زۆر به‌رچاوه، له كوردستان سەركردهى حزبه‌كان ده‌بێت سه‌ركرده بن، تا كۆتايى ژيانيان دواتريش بۆ كوڕه‌كانيان، ئه‌ميرى كۆمه‌ڵ له ماوه‌ى پازده ساڵ نه‌يتوانيوه، يان نه‌يويستووه نه‌وه‌يه‌كى گه‌نجى لێهاتوو درووست بكات بۆ جێگرتنه‌وه‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تیى ئه‌و حزبه، چونكه ئه‌و حزبه به مه‌نهه‌ج درووست نه‌بووه- واته ئه‌ندامان به پسپۆڕى ديارى كرابن- به‌ڵكو ئه‌و حزبه به هۆى ئه‌وه‌ى له هه‌لومه‌رجى تايبه‌ت درووست بووه، پێكهاته‌ى ئه‌ندامه‌كانى زياتر له‌سه‌ر بنه‌ماى سه‌ربازى بووه، ئه‌مه‌ش واى كردبوو، كه ئه‌و حزبه پێكهاته‌كه‌ى به‌م شێوه‌يه بێت، به‌ڵام له دواى ساڵى 2005، كه دۆخى كۆمه‌ڵ گۆڕانكاریی گه‌وره‌ى به‌سه‌ر هات ده‌رگاى فراوانتريان بۆ كرايه‌وه، ده‌بوو ئه‌ميرى كۆمه‌ڵ بير له پێگه‌ياندنى نه‌وه‌يه‌كى تازه بكاته‌وه، به‌تايبه‌ت بۆ هێنانهپێشهوهيان بۆ گرتنه‌ده‌ستى سه‌ركردايه‌تیى ئه‌و حزبه.
دواى 11 ساڵ تا ئێستا جگه له چه‌ند كه‌سێكى گه‌نج كێ هاتووەته پێش له‌و حزبه، كه توانايه‌كى باشى سياسى هه‌بێت؟ به‌شێكى زۆرى سه‌ركرده‌كانى كۆمه‌ڵ كه‌سانێكى دووباره‌ن له كارى سياسى، زۆرینەی مهكتەب سياسیى كۆمه‌ڵ هه‌ر كه‌سه‌كانى پێشوون، ئه‌وه واى كردووه كه سه‌ركردايه‌تیى ئه‌و حزبه حه‌زى به كه‌سى چالاك نه‌بێت.
ئه‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌ندامانى خوارووى كۆمه‌ڵ چیيه له ده‌رچوونى ئارام قادر؟ ئايا ئه‌وانيش هه‌ر به‌م شێوه‌يه بێده‌نگ ده‌بن له سه‌ركردايه‌تیى حزبهكيان و خودى ئارام قادر، ئه‌وه‌ى تا ئێستا به ڕه‌سمى بێده‌نگه، ئه‌ندامه دياره‌كانى كۆمه‌ڵن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌وانيش هه‌ڵوێستى ڕوونى خۆيان له به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسه ده‌بڕن، نه‌هێڵن حزبهكەیان به‌ره‌و ئه‌و هه‌ڵدێره هه‌نگاو بنێت، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیى چه‌ند كه‌سێك حزبه‌كه‌يان بچووك بێته‌وه.
ئه‌وه‌ى به لاى چاودێرانه‌وه جێگاى سه‌رسووڕمانه شێوازى چالاكیى حزبه ئيسلاميیەكانە، هه‌رسێ حزبه ئيسلامیيەكە تووشى قه‌يرانى ناوخۆى بوون، كه‌چى باسى يهكگرتوویى ئيسلاميیهكان ده‌كه‌ن، ئه‌م جۆره جموجۆڵه به‌شێكه له فه‌شه‌لى سياسى، چونكه كه حزبێك نه‌توانێت هه‌نگاو بۆ يهكخستنهوهى خۆى بنێت چۆن ده‌توانێت هه‌نگاو بۆ يهكخستن له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى تر بنێت، ده‌بوو كۆمه‌ڵ به‌ر له‌وه‌ى هه‌نگاو له‌گه‌ڵ يه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه بنێت، هه‌نگاو بنێت ئه‌ندامه تۆراوه‌كان ئاشت بكاته‌وه، ئاشتكردنه‌وه‌ى ئه‌وان زۆر ئاسانتره له درووستكردنى به‌ره‌يه‌ك له‌گه‌ڵ حزبێكى تر، با نزيكيش بن لە بۆچوون، يه‌كێك له گرفتى سياسیيه‌كان ئه‌وه‌يه: كاروبارى سياسى وه‌ك كاروبارى سه‌ربازیى سه‌ير بكات، له كاروبارى سه‌ربازیى زۆرجار بێمهنهتى ئازايهتیيه، چاوشكاندنى بهرامبهرهكانه، به‌ڵام له كاروبارى سياسیى ئه‌و ديده پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، به‌ڵكو پێويستى به به‌كارهێنانى داناييه.
گرفتى سه‌ركرده‌كانى كۆمه‌ڵ لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، كه‌وا ده‌زانن ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئارام قادر ده‌كه‌ين كارێكى باشه، سياسه‌تێكى سه‌ركه‌وتووه، له كۆتاييدا به‌سه‌ريدا زاڵ ده‌بن، بێ ئاگا له‌وه‌ى ئه‌وه بوارى سه‌ربازى نيیه، ئه‌وه سياسه‌ته پێويست به‌و هه‌موو توندييه ناكات، چونكه له سياسه‌ت هيچ كات بردنه‌وه و دۆڕ‌انى ڕه‌ها نيیه، به‌ڵكو شته‌كان ڕێژەييه.
گريمان كۆمه‌ڵ ئارام قادر په‌راوێز ده‌خات، چى له په‌راوێزخستنى ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ ئايا كۆمه‌ڵ به دووركه‌وتنه‌وه‌ى گه‌وره‌تر ده‌بێت يان بچووكتر ده‌بێت؟ ئه‌ى ئارام قادر چ زيانێكى لێ ده‌كه‌وێت، ئه‌و ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵ نه‌بێت ناتوانێت هيچ شتێكى تر بكات؟ بێگومان ئه‌وه‌ى زيانى لێ ده‌كه‌وێت له‌و نێوه‌نده كۆمه‌ڵى ئيسلامییە نه‌ك ئارام قادر، چونكه ئارام قادر ئه‌گه‌ر حزبيش درووست نه‌كات ده‌توانێت وه‌ك هه‌ر كه‌سێكى تر په‌يام و چالاكى سياسیى خۆى هه‌بێت، خه‌ڵكيش به هه‌ر ناوێك بێت له ده‌ورى خۆى بكاته‌وه، كۆمه‌ڵى ئيسلامى له‌م ڕووه‌وە زيانى گه‌وره‌ى لێ ده‌كه‌وێت، يه‌كێك له كاديره ديار و باڵاكانى له ده‌ست ده‌دات، به دووركهتنهوهى ئه‌و كۆمه‌ڵێك كه‌سى تر دوور ده‌كه‌ونه‌وه، ده‌بێته خاڵێكى ناشيرن به مێژووى ئه‌و حزبه‌وه، ده‌بێته نه‌ريتێكى باو بۆ په‌راوێزخستنى هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر له قسه‌ى باڵى باڵاده‌ستى ئه‌و حزبه ده‌رچن.