وەرگێڕانی: شەماڵ وەلی
ماریا! ماریا! ماریا!
ڕێم كه ماریا!
به‌رگه‌ی كۆڵان ناگرم
ڕێم ناكه‌ی؟
ده‌ته‌وێ به گۆنای چاڵه‌وه
بێ ڕه‌نگوڕوو
بێ ڕۆشنایی
بێمه لات؟
به ده‌نگێكی بێ ددان بڵێم به تۆ:
ئه‌مێستا بوومه‌ته پیاوێكی جێی متمانه؟
ماریا!
لێم بڕوانه
پشتم چه‌مایه‌وه
له كۆڵان
خه‌ڵكی
چاو وێك دێننه‌وه
چاوگه‌لێ به چل ساڵ گهڕۆڵیی داڕزاوهوه
له‌سه‌ر نانی كهڕووههڵهێنراوی لاواندنه‌وه
هێشتا ماون
ددانه‌كانم
پێده‌كه‌نن
هه‌نیسكی باران له‌سه‌ر شۆسته‌كان
پێڕۆ گهڕۆڵهكان
گهڕۆڵهكانی گه‌مارۆدراو به ئاو
گهڕۆڵه ته‌ڕه‌كان
كه ده‌لێسنه‌وه
ته‌رمه كه‌وتووه‌كانی ڕۆ چوونه‌ته بهرداڕێژی كۆڵانه‌كانه‌وه
به بڕژانگه خۆڵهمێشییهكانهوه
ئه‌رێ
به بڕژانگی كه‌رته سه‌هۆڵه‌كانی سه‌رماوه
فرمێسك
ده‌چۆڕێ
باڵنده پڕده‌نگه
باڵنده به ئاواز زیندووه
من
ماریا!
من
پیاوم
پیاوێك سێبه‌ر
پیاوێك كه ئه‌وی
شه‌وی سیلدار
ڕشاندووهتهوه
له ده‌ستی چڵكنی شه‌قامی پێرسنایادا
من ئه‌مه‌م كه هه‌م
منت قه‌بووڵه؟
ماریا!
ڕێم كه!
ده‌بینی؟
په‌نجه‌كانم
شپرزانه
ده‌ركه‌ی ماڵه‌كه‌ت ده‌كوتن
ماریا!
كۆڵان
دارستانی گیاندارانی دڕنده‌یه
بڕوانه
له‌سه‌ر قوڕگم
جێی په‌نجه نا
جێی برینه
ده‌ركه بكه‌وه
ئازارم هه‌یه
ده‌بینی؟
ڕۆ چووه
له چاوم
دهرزیلۆكهی سه‌ر،
ده‌ركه بكه‌وه
جوانكیله‌كه‌م!
وردیله‌كه‌م!
له من مه‌ترسه
ژیانی من
نوقمه
له هه‌زاران مهزنهئهڤینی پاكدا
هه‌زاران
گچكهئهڤینی ناپاكدا
مه‌ترسه
له‌م ڕۆژگاره ڕه‌شه‌ی خیانه‌تدا
له ده‌ستم داوه هه‌زار ڕووخسارم
له‌شكری گراوییهكانی مایاكۆڤسكییشم له ده‌ست داوه
به‌ڵام بڕوات بێ
له دڵی منی دێوانه‌دا
گراوییهكانم
خاندانێكی به وه‌چه‌ن
خاندانێك
تێكڕایان؛
شابانوو
ماریا!
ببه به هیی من
ماریا!
ده‌ترسم ناوه‌كه‌تم بیر بچێته‌وه
به مینای شاعیران
كه ده‌ترسن له بیری بكه‌ن
ئه‌و په‌یڤه‌ی
له ئه‌شكه‌نجه‌ی شه‌وه‌وه هاته بوون
ئه‌و په‌یڤه‌ی
كه هاوتای خودا نامێنێته‌وه
به‌ڵام هه‌میشه له یادی جه‌سته‌تدا ده‌بم
به‌ڵام هه‌میشه جه‌سته‌تم خۆش ده‌وێ
به‌ڵام هه‌میشه
ده‌ڵێم سوپاس
به جه‌سته‌ت
وه‌ك سه‌ربازێكی جهنگدۆڕاو
كه سپاس ده‌ڵێ
به تاقه پێیه‌كه‌ی
ماریا!
منت ناوێ؟
منت ناوێ؟
مخابن ده‌بێ
دیسان ڕایكێشم
باری دڵم
به ده‌رد و خه‌مه‌وه
چون سه‌گێ
كه ڕایده‌كێشێ تا لانه‌كه‌ی
به ده‌م فرمێسكه‌وه
پێیه‌كه‌ی
كه قه‌تار لێی داوه
من به تێكڕای خوێنی دڵمه‌وه
به پۆشاكی یه‌كده‌ستی سپیی دڵمه‌وه
به‌و گوڵه خاكییانهی نووساون پێیه‌وه؛
ده‌گه‌ڕێمه‌وه
بۆ سەر جاده