ئاژانس
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی نەخشەڕێگاکەی حزبەکە ئەنجامدرا.
لهتیف نیروهیی وتهبێژی ئهنجومهنی ناوهندی یهكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند کە کۆبونەوەکەیان تەواوکەری کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نەخشەڕێگاکەی یەکێتی.
هاوکات هەر ئەمڕۆش پاش گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لەبارەی نەخشەڕێگاکە، دواتر ئەنجومەنی ناوەند بەزۆرینەی دەنگ وبە کۆمەڵێک تێبینیەوە نەخشەڕێگاکەیان پەسەند بکرێت.
بڕیاریشە پاش پەسەندکردنی نەخشەڕێگاکە وەفدێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی لایەنە سیاسیەکان بکات بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکەکەی.