لەسەر دۆسیەی كونكردنی بۆرییە نەوتەكەیە
ئاژانس – هێمن مامهند
بەرپرسی حەرەكاتی ئاسایشی هەولێر لە پۆستەكەی دوور دەخرێتەوە و بڕیاریشە چەندین بەرپرسی تری فەرماندەی لەشكری و بەرپرسی ئاسایشیش ڕەوانەی ماڵەوە بكرێنەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوەوه دهست ״ئاژانس״ كەوتوون، لە ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردووەوە عەمید حەمزە موحسین، كە ناسراوە بە ״هێرش״ و بەرپرسی حەرەكاتی ئاسایشی هەولێر لە پۆستەكەی دوور خراوەتەوە و نێردراوەتە ماڵەوە.
هەر بە پێی زانیارییەكان دوورخستنەوەی ئەو بەرپرسەی ئاسایش پەیوەندیی بە دۆسیەی كونكردنی بۆرییە نەوتەكانی سنووری هەولێرەوە هەیە كە پێشتر ״ئاژانس״ وەك یەكەم میدیا پەردەی لەسەر لادا و دواتر ژمارهیەك بەرپرسی ئەمنی لەسەر دەستگیر كران.