ئاژانس
پاش ئه‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند كه بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ هاوكاری سه‌ربازی و مرۆی ده‌كات، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تا ئێستا 75 پیشمه‌رگه بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی چونه‌ته ئه‌و وڵاته.
ئاژانسی ئه‌نه‌دۆڵی توركی ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی ڕابردودا 61 پێشمه‌رگه كه له به‌ره‌كانی شه‌ڕی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش بریندرا بوون بۆ چاره‌سه‌ر براونه‌ته توركیا.
هاوكات به‌رپرسانی توركیا ڕایانگه‌یاندووه كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوكاریانهدا بڕیاره 14 پێشمه‌رگه‌ی دیكه كه له ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ بریندار بوون بباته توركیا بۆ چاره‌سه‌ر.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئه‌و وڵاته له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه هێزی زه‌مینی بۆ ڕزگاركردنی موسڵ بنێرێت و ئه‌و كاره‌ش ئێران و ڕوسیای توڕه كردووه.