زیاتر لە ١٠٠ گوند چۆڵ کراون
ئاژانس – هێمن حه‌سه‌ن
تورکیا بە هۆی هێرشی فڕۆکەجەنگییەکان و بەزاندنی سنوورەکانی هەرێم و دانانی سەربازگە و چەکی قوورس، ناوچەی برادۆستی کردووە بە سەربازگە و تا ئێستاش زیاتر لە ١٠٠ گوندی ئەو ناوچەیە لەبەر مەترسیی لەسەریان چۆڵیان کردووە و زیاتر لە هەزار ماڵیش ماڵەکانیان جێهێشتووە.
تەنها لە هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا ١٢٠ جار بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانی برادۆستیان کردووە و پێشتریش نزیکەی ٣ هەزار سەربازیان لەو سنوورانە جێگیر کردبوو و دەیان بنکەی سەربازیشیان لەو ناوچانە درووست کردووە، ئەوەش وای کردووە زیاتر لە ١٠٠ گوندی برادۆست چۆڵ بکرێن و زیاتر لە هەزار خێزانیش ماڵوموڵک و مەڕوماڵات و کشت‌وکاڵیان بەجێ بهێڵن.
لوقمان حاجی وسوو، ڕیشسپی له گوندی به‌رمیزه‌ی ناوچه‌ی سیده‌كان به ״ئاژانس״ی وت: ״به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی ئێمه چۆڵ كراون، چونكه به‌رده‌وام بۆردومان ده‌كرێن، ئێستاش سوپای توركیای لێیه ڕێگه به خه‌ڵكی ناده‌ن نزیكی ئه‌و شوێنانه ببنه‌وه.״
ئه‌و هاووڵاتییه باس له‌وه ده‌كات، له ڕابردوودا حكومه‌ت و پارتیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ناكرێت ژیانیان به‌و جۆره به ڕێ بكه‌ن كه خاوه‌نی مه‌ڕوماڵاتێكی زۆرن، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌یڵێت، وه‌ڵامی لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌كان ئه‌وه بووه نزیك نه‌بنه‌وه له ناوچه شاخاوییه‌كان و خۆیان بپارێزن.
ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له حاجی ئۆمه‌رانه‌وه به درێژایی سنووره‌كان تاكو ئامێدی و ئاكرێ به بیانووی بوونی پاره‌گاكانی په‌كه‌كه و حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له لایه‌ن توركیا و ئێرانه‌وه بۆردومان ده‌كرێت.
مه‌لا كه‌ریم برادۆستی، لێپرسراوی كۆمیته‌ی یه‌كێتیی له برادۆست، بە ״ئاژانس״ی ڕاگەیاند، به‌رپرسانی حزبی دیموكراتی ئێران، دانیشتووانی چه‌ند گوندێكی ناوچه‌ی برادۆستیان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاگادار كردووەته‌وه كه پێشبینی ده‌كه‌ن سنووری گونده‌كانیان له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئێرانه‌وه بۆردومان بكرێت.
بە وتەی ئەو بەرپرسە، ڕۆژانە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئەو ناوچانەدا دەسووڕێتەوە و ئەوەش ترسێکی زۆری خستووەتە دڵی دانیشتووانی گوندەکانی ئەو سنوورە.
بە پێی ئامارە ڕاگەیەندراوەکان، لە دە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٥٠ هاووڵاتی دانیشتووی گوندەکان بە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان شەهید کراون کە زۆرینەیان لە ساڵەکانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨‌دا بوون.
مەلا کەریم برادۆستی وتیشی: ״ئێستا ناوچه‌ی برادۆست له نێوان بۆردومانی دوو وڵاتی دراوسێدا خه‌ریكه سنووره‌كه ده‌بێته ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو و سه‌ربازگه‌یه‌ك.״
سوپای تورکیا ٢٤ بنکە و بارەگای سەربازیی لە سنووری برادۆست درووست کردووە و بە پێی زانیارییەکانی بەردەست ״ئاژانس״یش، حکومەتی ئێران لە بەرنامەیدایە بە هەمان شێوەی تورکیا سنوورەکانی هەرێم ببەزێنێت و سەربازگە لەناو خاکی هەرێم درووست بکات.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم به ״ئاژانس״ی ڕاگەیاند: ״ئێمه چه‌ندین جار وتوومانه ناكرێت خاكی هه‌رێم به‌كار بهێنرێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، چونكه ئه‌مه زیان به هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت كه به داخه‌وه له ڕابردوو بینیمان خه‌ڵك شه‌هید بوون״.
وتیشی: ״تا ئه‌و لایه‌نانه له‌سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێم بن مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی گوندنشینانه، بۆیه داوا له‌و لایه‌نانه ده‌كەین چیتر نه‌بنه هۆی كوشتنی هاووڵاتییانی ناوچه سنوورییه‌كان به هۆی بۆردومانه‌كانی توركیاوه.״