ئاژانس
جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایدەگەیەنێت کە قسەکردن لەسەر ئەنجامدان و دیاریکردنی ڕیفراندۆم تائێستا فەرمی نییە.
سلێمان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״تا ئێستا بە ڕەسمی لە لایەن هیچ جیهەتێكەوە پێمان نەوتراوە بۆ ئەنجدامدانی ڕیفراندۆم، ئێمە بۆ ڕیفراندۆم كاتێكمان پێویستە كە ئەوەی دیاری كراوە ماوەی شەش مانگە، ڕیفراندۆم پرسێكی نیشتمانییە و هەر كاتێكمان پێ بووترێت ئەنجوومەنی كۆمیسیاران گفتوگۆی لەسەر دەكەن و بڕیار لەسەر كاتەكەی دەدەن ״.
وتیشی: ״یاسایەكی دیاریكراو نییە بۆ پرسی ڕیفراندۆم، ئەگەر هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتیی هەرێمیش لەگەڵ ڕیفراندۆم لە مانگی 11دا بێت ئەوكات گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداردا دەكەین״.