عه‌بادى نایه‌وێت به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و لایه‌نه‌كانی تریش په‌ناى بۆ ده‌به‌ن
ئاژانس – حه‌سه‌ن شه‌نون
گرێى به‌شداریى حه‌شدی شه‌عبی له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا ململانێیه‌كى توند له نێوان خودى لایه‌نه شیعه‌كان درووست ده‌كات، له كاتێكدا حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیران جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ڕێگر ده‌بێت له به‌شداریكردنیان، ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن حه‌شدی شه‌عبی به ناونیشانى تره‌وه به‌شدار بن.
زه‌نگى هۆشداریى عه‌بادى له 31ى مانگى ڕابردوودا بۆ ڕێگرى له حه‌شدی شه‌عبی له به‌شدرایكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا یه‌كلاییكه‌ره‌وه نه‌بوو بۆ ڕێگرى له‌و پڕۆسه‌یه كه له ئێستادا پرسی سه‌ره‌كیى مشتومڕى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانه.
عه‌بادى پێشتریش له چه‌ندین بۆنه‌دا جه‌ختى له‌وه كردووه‌ته‌وه كه حه‌شدی شه‌عبی به‌شداریى هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكات، به‌ڵام پێ ده‌چێت ئه‌و بايه پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ئاڕاسته‌یه بێت كه كهشتیى سه‌رۆكوه‌زیران ده‌یه‌وێت بڕوات.
حه‌شدی شه‌عبی كه له ساڵى 2014 به فه‌توایه‌كى عه‌لی سیستانى گه‌وره مه‌رجه‌عى شیعه‌كانى عێراق دامه‌زرا به هۆى شه‌ڕى دژه داعشه‌وه جه‌ماوه‌رێكى زۆرى په‌یدا كردووه.
له ئێستادا به‌شێك له لایه‌نه‌كانى نێو هاوپه‌یمانیى نیشتیمانیى شیعه گره‌و له‌سه‌ر پاڵشتیى حه‌شدى شه‌عبی ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى زۆرترین ده‌نگ.
عه‌بادى ده‌یه‌وێت ده‌ستكه‌وتى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر چه‌كدارانى داعشدا به ته‌نیا بۆ خۆى بمێنێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو تا گره‌نتیى ویلایه‌تى دووه‌مى سه‌رۆكوه‌زیرانى بكات، بۆیه هه‌وڵى دوورخستنه‌وه‌ى حه‌شدی شه‌عبی ده‌دات له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا.
له به‌رانبه‌ردا نوورى مالیكى سه‌رۆكى حزبى ده‌عوه و هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى قانوون زۆرترین چانسى پاڵشتیى حه‌شدی شه‌عبى هه‌یه له لیسته‌كه‌یدا.
محه‌مه‌د سه‌هیود ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له فراكسیۆنى ده‌وڵه‌تى قانوون به ״ئاژانس״ى وت: ״كه‌سایه‌تیى كوتله و لایه‌نه‌كانى سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراقدا بوونێكى كارایان ده‌بێت و ڕكابه‌رى به‌هێزى زۆربه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كانى تر ده‌بن״.
وتیشى: ״ئه‌و لایه‌ن و كوتلانهى نزیكن له حه‌شدی شه‌عبییه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى قانوون ڕێك که‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ى قه‌واره‌یه‌كى نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕابگه‌یه‌نن״.
پێ ده‌چێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ى عه‌بادى له‌نێو خودى ده‌سته‌ى حه‌شدی شهعبییشهوه پێشوازیلێكراو نه‌بێت كه سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه.
كه‌ریم نوورى سه‌ركرده له حه‌شدی شه‌عبی به ״ئاژانس״ى وت: ״هیچ شتێك نییه ڕێگرى له‌وه بكات ئه‌و سه‌ركردانه‌ى حه‌شدى شه‌عبی كه به‌شدارییان له شه‌ڕى داعشدا كردووه به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌كه‌ن״.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به پێى یاساى پارته سیاسییه‌كانى عێراق ڕێ نادرێت به هیچ حزبێك كه به‌شداریى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات كه باڵى سه‌ربازى هه‌بێت به‌ڵام كه‌ریم نوورى ده‌ڵێت: ״مه‌به‌ست له‌وانه ئه‌و گرووپانه‌ن كه له ده‌ره‌وه‌ى یاسا و ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ت چه‌كیان به ده‌سته‌وه‌یه نه‌ك حه‌شدی شه‌عبی״.
له ساتى درووستبوونى حه‌شدی شه‌عبییه‌وه لایه‌نه شیعه‌كان له هه‌وڵی نزیكبوونهوهن لێیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و شكسته‌ى كه چاوەڕوان ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تووشی ببنه‌وه به هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى جهماوەریانهوه״.
حه‌سه‌ن سالم ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له كوتله‌ى سادقوون كه باڵى سیاسیى عه‌سائیب ئههلولههقه به ״ئاژانس״ى وت: ״ڕێكخراوى به‌در و عه‌سائیب دامه‌زراوه‌ى سیاسییشن، به‌ڵام به‌شێكن له حه‌شدی شه‌عبی و ڕێگرییش نییه بۆ هه‌ر به‌شداریكردنێكى سیاسییمان به‌و پێیه‌ى ملكه‌چى یاسایین و ناویشمان له یه‌كه‌ى حزبه‌كانى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار كردووه״.
به پێى زانیارییه‌كانى ״ئاژانس״ 38 گرووپى حه‌شدی شه‌عبی خۆیان بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئاماده كردووه و به ناوى جیاوازیشه‌وه خۆیان له كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار كردووه.
عه‌لی عه‌لاق ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق كه نزیكه له عه‌بادییه‌وه به ״ئاژنس״ى وت: ״به پێى ده‌ستوور حه‌شدی شه‌عبی ناتوانێت به‌شداریى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات و كه‌سایه‌تییه‌كانى خۆیان بپاڵێون، به‌و پێیه‌ى به‌شێكن له دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازیى عێراق و به پێى یاساش ده‌بێت لایه‌نه به‌شداره‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌ستبه‌ردارى چه‌ك بن بۆیه ئه‌و گرووپانه‌ى حه‌شدی شه‌عبییش كه به ناوى تره‌وه ده‌یانه‌وێت به‌شدار بن ئه‌و ڕێگرییه ده‌یانگرێته‌وه״.
هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه بۆ هه‌ڵبژاردنى ساڵى ئایینده‌ى عێراق حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌یه‌كى ئاڵۆزى سیاسى بێت و باڵانسى هێزى لایه‌نه شیعه‌كان بگۆڕێت.
واسق هاشمى سه‌رۆكى ناوه‌ندى عێراقى بۆ لێكۆڵینه‌وه ستراتیژییه‌كان به ״ئاژانس״ى وت: ״حه‌شدى شه‌عبى پاڵپشتیى هه‌رێمیى به ده‌ست هێناوه وه‌ك هێزێكى سه‌ربازی و بۆ ئایینده ڕۆڵى زیاترى ده‌بێت كه ناكۆكى له‌نێو هاوپه‌یمانیى شیعه‌كاندا درووست ده‌كات״.