ئاژانس
لە کۆبەنەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردراوە فەرمانگەیەکی تایبەت بە ڕێکخستن و تۆمارکردنی قەرزەکانی حکومەتی هەرێم بکرێتەوە.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لە کۆبونەوەی خۆیدا ڕایگەیاند”له چوارچێوه‌ى نه‌خشه‌ڕێگاى چاكسازى و نوێبوونه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و كه‌رتى داراییى گشتیدا، پێشنیارى دامه‌زراندنى یه‌كه‌یه‌كى به ناوى (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى به‌ڕێوه‌بردنى قه‌رزى گشتى و پابه‌نده داراییه‌كانى هه‌رێم) په‌سه‌ند كرد”
ئەرکی ئەم فەرمانگەیە تایبەت دەبێت بە ڕێكخستنه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و قه‌رزه گشتییانه‌ى له ئه‌ستۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندان، له‌گه‌ڵ پابه‌نده داراییه‌كانى دیكه‌ى وه‌ك شایسته‌ى داراییى به‌ڵێنده‌ران و كۆمپانیاكان، قه‌رزى بانكه‌كان و پاره‌كانى پێشه‌كیى فرۆشى نه‌وت، به جۆرێك كه به ڕێكوپێكى تۆمار بكرێن و پلانى به‌ڕێوه‌بردن و ڕێكخستنیان دابنرێت.