سوود له لاوازیی ههرێم وهرگیراوه
ئاژانس
دوای کردنهوهی خاڵی گومرگی لهسهر ڕێگهی کهرکوک-ههولێر، حکومهتی عێراق به نیازه لهسهر ڕێگهی کهرکوک-سلێمانی و دهۆک-موسڵ خاڵی گومرگی دابنێت، سهرهڕای ئهوهی ههنگاوهکه به نادهستووری ناو دهبرێت بهڵام دهوترێت سوود له لاوازیی ههرێم وهرگیراوه.
دوای كردنەوەی ڕێگای هەولێر-كەركوك بە مەرجی دانانی خاڵی گومرگی لەسەر ڕێگاكە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە، لە ئێستادا دانانی خاڵی گومرگی لە نێوان دهۆك-موسڵ و سلێمانی-كەركوك لە لایەن حكومەتی عێراقەوه بڕیاری لەسەر دراوە، دانانی ئەو خاڵە گومرگیانە هەرچەندە زیانی ئابووری بە هەرێمی كوردستان و بازرگانان دەگەیەنێت، لە لایەكی ترەوە بە دەستپێكی دانانی سنوورێكی نوێ لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقدا لێك دەدرێتەوە که ناوچە دابڕێنراوەكان لە هەرێم دادەبڕێت.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم بە ״ئاژانس״ی وت: ״لە كۆبوونەوەی وەفدی باڵای نێوان هەرێم و بەغدا ڕێككەوتین گومرگی سەفرە لاببرێت، ئێستا پێچەوانەی ئەو گفتوگۆیانە حكومەتی عێراق بڕیاری دانانی خاڵی گومرگی داوە لە نێوان پارێزگاكانی عێراق و سێ پارێزگاكەی هەرێمدا״.
وتیشی: ״خاڵی پشكنین دەكرێت بۆ چاودێری دابنرێت، بەڵام ناكرێت خاڵی گومرگی دابنرێت، بەپێی پێناسی گومرگی نابێت خاڵی گومرگی لە نێوانماندا هەبێت و دانانی هەر خاڵێك ڕێگریە یان خاوكردنەوەی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایە״.
له دوای کردنهوهی ڕێگهی کهرکوک-ههولێر، حکومهتی عێراقی جگه له خاڵی گومرگی پێنج خاڵی پشکنینیشی داناوه و هاتوچۆکاران به ڕێکارێکی توندۆڵ بهو بازاگانهدا ڕهت دهبن.
״نازانین ئەوان چی پەیڕەو دەكەن بۆ وەرگرتنی گومرگ تا بزانین كاریگەریی چی دەبێت، ئەوەی ئێمە زانیومانە ئەوان بۆ جێگرتنەوەی گومرگی سەفرەیە كە پێشتر ههبوو لەگەڵ ئەوەشدا وەكو خاڵێكی چاودێرییش بەكاری دێنن״. ساماڵ عەبدولڕحمان وای وت.
تائێستا حكومەتی هەرێم لەسەر دانانی خاڵە گومرگییەكان هیچ هەڵوێستێكی ڕەسمیی دەرنەبڕیوە و هیچ هەوڵێكیش نەدراوە بۆ ڕێگریكردن لە دانانی ئەو خاڵە گومرگیانە.
ئازاد حەمەئەمین، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە ״ئاژانس״ی وت: ״دانانی خاڵی گومرگی پێچەوانەی ماددەی 117 دەستوری عێراقە كە باس لە هەرێمەكان و دەسەڵاتەكانیان دەكات، لە ئەگەری بە ڕەسمیبوونی بڕیارەكەدا یان دانانی خاڵە گومرگیەكەدا ئێمە كۆدەبینەوە و بڕیار دەدەین بۆ چۆنێتی چارەسەركردنی.״
ئهنجامدانی ڕیفراندۆم له ههرێمی کوردستان بووه هۆی پاشهکشهی کورد له ناوچه کێشهلهسرهکان و بهدهستهوهدانی 51%ی خاکی عێراق، دانانی ئهو خاڵه گومرگییانهش لێکهوتهی ئهو ڕیفراندۆمهن.
قادر ڕەزگەیی، بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكان لە پەرلەمانی كوردستان به ״ئاژانس״ی ڕاگهیاند، لەدوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە حكومەتی عێراقی بە سودوەرگرتن لە لاوازیی پێگەی حكومەتی هەرێم فشارەكانی زیاد كردووە.
وتیشی: ״دانانی ئەو خاڵە گومرگیانە گاریگەریی سلبی لەسەر هەرێم دەبێت بە مانەی دیاریكردنی سنوور دێت لە نێوان هەرێم و ناوەنددا و دابڕانی ناوچە كێشەلەسەرەكانە بە تەواوی لە هەرێمی كوردستان.״